گرین‌لاند ناوى گه‌وره‌ترین دوورگه‌ى دنیایه، چه‌ند رۆژێكه له میدیاكان ناوى دێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا خوازیارى كڕینیه‌تى و به‌رپرسانى دانیماركیش گاڵته به‌و بیرۆكه‌یه ده‌كه‌ن و ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه ئه‌م دوورگه‌یه بفرۆشن.
گرین‌لاند ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه له میدیاكانى دنیا ناوى دێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ خوازیاره بیكڕێت. ئه‌م نیازه‌ى تره‌مپ ته‌نیا ده‌نگۆى راگه‌یاندن و میدیاكان نییه، به‌ڵكو به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا به خودى تره‌مپیشه‌وه دووپات له‌سه‌ر بیرۆكه‌كه‌ى خۆیان ده‌كه‌نه‌وه، له به‌رانبه‌ریشدا به‌رپرسانى دانیمارك كه به‌شێك ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر دوورگه‌كه هه‌یه، به گاڵته‌وه وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه و داواكه‌ى ئه‌وان به "پڕوپووچ" وه‌سف ده‌كه‌ن.
نهێنى ئه‌م دوورگه‌یه چییه؟ بۆچى ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكه‌كه‌ى سوورن له‌سه‌ر كڕینى؟ ئه‌و دوورگه‌یه چ گرنگییه‌كى هه‌یه؟ دانیمارك چ پێوه‌ندى به‌م دوورگه‌یه‌وه هه‌یه؟
به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌بێت بزانرێت دوورگه‌ى گرین‌لاند به گه‌وره‌ترین دوورگه‌ى دنیا داده‌نرێت، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى دوێنێ له‌لایه‌ن ئاژانسى
BBC بڵاو كراونه‌ته‌وه، رووبه‌رى دوورگه‌كه دوو ملیۆن كلیۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه. ئه‌و ئاژانسه نووسیویه‌تى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زۆر گه‌وره‌یه، به‌ڵام به كیشوه‌ر دانه‌نراوه.
ئه‌م دوورگه‌یه ده‌كه‌وێته نێوان جه‌مسه‌رى باكور و زه‌ریاى ئه‌تڵه‌س، هه‌روه‌ها ده‌كه‌وێته باكورى رۆژهه‌ڵاتى كه‌نه‌دا. به زمانى دانیماركى و ئینگلیزى به زه‌وى سه‌وز ناوده‌برێت "greenland" به‌ڵام له زمانى گرینلاندى به "Kalaallit Nunaat" ناوده‌برێت به‌واتاى "خاكى خه‌ڵك" هه‌ر ئه‌و ناوه‌یش وایكردووه، ئه‌مڕۆ كاتێك سه‌رۆك وه‌زیرانى دانیمارك بیرۆكه‌ى فرۆشتنى ره‌تكرده‌وه بڵێ "بۆ فرۆشتن نییه خاكى خه‌ڵكه‌كه‌ى خۆیه‌تى".
گرین‌لاند خاوه‌ن حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى نیمچه سه‌ربه‌خۆیه، ژماره‌ى دانیشتووانى له 57 هه‌زار كه‌س نه‌بێت. زۆربه‌ى دانیشتووانى مه‌سیحین، بۆیه ئاینى مه‌سیحی ئاینى فه‌رمى حكوومه‌ته. به‌هۆى ئه‌وه‌ى رۆژه‌كانى وه‌رزى ساڵ و شه‌و و رۆژ وه‌ك شوێنه‌كانى تر ئاسایی نییه، له‌وانه دوو مانگ به ته‌واوى خۆر له‌ده‌ره‌وه‌یه و 80% خاكه‌كه‌ى به به‌فر داپۆشراوه و وه‌رزى زستان درێژه، خه‌ڵكه‌كه‌ى ئالوده‌ى مه‌ینۆشینن و خووگرتن به خواردنه‌وه تاكه كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى دانیشتووانى ئه‌م دوورگه‌یه‌یه.
له‌ڕووى مێژووییه‌وه گرین‌لاند له ساڵى 982 له‌لایه‌ن دانیماركییه‌كان دۆزراوه‌ته‌وه، له 1721 دانیمارك یه‌كه‌م شوێنى نیشته‌جێبوونى هاووڵاتییانى خۆى له نزیك نوك"NUUK" كه ئێسته ئه‌م شوێنه پایته‌ختى گرینلانده ئاوەدان کردەوە. له ساڵى 1940 ئه‌ڵمانییه‌كان دانیماركیان داگیركرد، به‌ڵام ئه‌و كات ئه‌مه‌ریكا به‌په‌له توانى گرین‌لاند بپارێزێ.
له 1953 گرین‌لاند به فه‌رمى بووه به‌شێك له دانیمارك و له ساڵى 1979 به‌هۆى راپرسییه‌ك ده‌سه‌ڵاتى خۆڕێبه‌رى پێ درا. دواتر له ساڵى 2009 ئه‌م وڵاته زمانى گرینلاندى كرده زمانى فه‌رمى خۆى.
له‌ڕووى داراییه‌وه سێ لەسەر یه‌كى بودجه‌ى ئه‌و وڵاته بچووكه له‌لایه‌ن دانیماركه‌وه دابین ده‌كرێت و به‌شه‌كه‌ى تر‌ى بودجه‌كه ته‌نیا به‌هۆى راوه‌وه دێته ده‌ست حكوومه‌تى گرین‌لاند. ئێسته‌یش حكوومه‌تى گرین‌لاند له‌ڕووى كارگێڕییه‌وه وه‌ك به‌شێك له شانشینى دانیمارك مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
یه‌كێك له‌و دیارده سرووشتییانه‌ى له‌م دوورگه‌یه هه‌یه، كێوى به‌فرینه. ژماره‌یه‌كى زۆر كێوى به‌فرین له‌م دوورگه‌یه هه‌یه و له ساڵى 2010 وه تێبینى ئه‌وه كراوه به‌خێرایى ئه‌م كێوه به‌فرینانه ده‌توێنه‌وه و ئه‌مه‌یش هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ ته‌واوى دوورگه‌كه دروست كردووه، له‌لایه‌كى تریشه‌وه ئاستى چاوتێبڕینى ئه‌مه‌ریكا بۆ دوورگه‌كه زیاد ده‌كات، چونكه پێشبینى ده‌كرێت سامانێكى زۆرى كانزایى له ژێر كێوى به‌فره‌كانه‌وه هەبێت.
سه‌رچاوه مێژووییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه ئه‌مه‌ریكا داواى كڕینى ئه‌و دوورگه‌یه بكات، به‌ڵكو به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له ساڵى 1867 باس له گرنگى گرین‌لاند كراوه بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئاماژه بۆ سامانه شاراوه‌كه‌ى كراوه، بۆیه چه‌ندان جارى تر به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا داواى كڕینى ئه‌م دوورگه‌یه‌یان كردووه.
رۆژى شه‌مووى رابردوو راوێژكاری ئابوورى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ئاشكراى كرد، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئێسته‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌نیازه ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى دانیمارك باس بكات، دوێنێ تره‌مپ نكۆڵى له‌م زانیارییانه نه‌كرد و گوتى"ئه‌مه بیرۆكه‌یه‌كى ستراتیژییه".
لارس راسمۆسین سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى دانیمارك له یه‌كه‌م سه‌رنجى له‌باره‌ى ئه‌و لێدوانه‌ى تره‌مپ گوتى "ئه‌مه له درۆى نیسان ده‌چێ، به‌ڵام له واده‌ى خۆى نه‌كراوه".
دوێنێ میته فریدریكسن سه‌رۆك وه‌زیرانى دانیمارك سه‌ردانى گرینلاندى كرد و خه‌ڵكه‌كه‌ى له‌وه دڵنیا كرده‌وه كه هیچ بیرۆكه‌یه‌كى لەو شێوەیە له ئارا نییه، فریدریكسن له لێدوانێكى بۆ خه‌ڵكه‌كه گوتى "ئه‌مه بیرۆكه‌یه‌كى پڕوچووه، گرین‌لاند بۆ فرۆشتن نییه، ئه‌م دوورگه‌یه هى دانیمارك نییه، موڵكى خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تى، ئومێدم وایه ئه‌م بابه‌ته به رژدى وه‌رنه‌گرن".