ماڵپه‌ڕى
BBC له راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات له دوورگه وڵاتى سانت كیتس و نیڤس ژماره‌ى مه‌یموونه‌كان ده‌گاته 60 هه‌زار، ئه‌م ژماره‌یه‌یش كه‌مێك له ژماره‌ى دانیشتووانى ئه‌م وڵاته زیاتره.
له راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه رۆژ له دواى رۆژ ژماره‌ى مه‌یموونه‌كان له سانت كیتس و نیڤس زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌یش چاكه‌و خراپى خۆى بۆ دانیشتووان هه‌بووه.
با له خراپه‌كه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین، له راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه سه‌ره‌تا به‌هۆى ئه‌و مه‌یموونانه زیانێكى زۆر به‌ر ئابوورى ئه‌م وڵاته كه‌وتووه، چونكه وڵاته‌كه كشتووكاڵییه و كارى ئه‌و مه‌یموونانه‌یش دزینى میوه و كاڵه‌ك و خیارى جووتیاران بووه، به شێوه‌یه‌ك له چوار جووتیار سێیان به‌ر هه‌ڵمه‌تى مه‌یموونه‌كان كه‌وتوون.
دواتر به‌هۆى زیادبوونى ژماره‌یان ده‌بێته وڵاتێكى سه‌رنجڕاكێش بۆ گه‌شتیاران ئه‌مه‌یش داهاتێكى زۆر به وڵاته‌كه ده‌دات و لێره‌شه‌وه چاكه‌ى مه‌یموونه‌كان ده‌رده‌كه‌وێ.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه له هه‌مووى سه‌یرتر ئه‌وه‌یه مه‌یموونه‌كان خۆیان نیشته‌جێى ئه‌م وڵاته نیین به‌ڵكو له شوێنى تر له‌سه‌ده‌ى حه‌ڤده‌هه‌مه‌وه هاتوون و دانیشتووانى ئه‌م وڵاته به‌مه‌به‌ستى ماڵى كردنیان هێناویانن.
ئێسته‌یش ژماره‌یان 60 هه‌زار مه‌یموونه و واته كه‌مێك له‌سه‌رووى ژماره‌ى دانیشتووانه.
سنات كیتس- نیڤس دوو دووره‌گه وڵاتى بچووكن و سیسته‌مى یه‌كگرتوویان هه‌یه و ده‌كه‌ونه ناوچه‌كانى ده‌ریاى كاریبى.