بۆ یه‌كه‌مجاره كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی هه‌ڵده‌ستی به دروست كردنی به‌هێزترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی كه له‌كاتی نمایش كردنیدا دنیای سه‌رسام كرد، چونكه ته‌نیا بزوێنه‌ره‌كه‌ی هێزی دوو هه‌زار ئه‌سپی هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی "
autoblog" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی نوێترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی كه به به‌هێزترین داده‌نرێت له دنیادا و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئۆتۆمبێله‌كه كۆمپانیای لۆتۆس دروست كردووه و ناوی ئۆتۆمبێله‌كه‌یش "ئیڤیچایه" كه ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی سپۆرته و ئێسته له ڕیزی "ئۆتۆمبێله سوپهرهكانه" كه له‌ڕووی هێز و خێراییه‌وه ركابه‌ری نییه.
ئه‌وه‌ی وای كردووه ئه‌م ئۆرۆمبێله به‌هێزترین بێ ئه‌وه‌یه كه بزوێنه‌ره‌كه‌ی هێزی دوو هه‌زار ئه‌سپی هه‌یه، ئه‌مه‌یش هێز و خێراییه‌كه‌ی زۆری پێ ده‌به‌خشێت، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله كاره‌باییه بۆدییه‌كه‌ی له "پلێتی فایبه‌ر" دروست كراوه كه گرانترین جۆری پلێته، هه‌روه‌ها خێراییه‌كه‌یشی دنیای سه‌رسام كردووه، چونكه ته‌نیا له كه‌متر له دوو چركه له سفره‌وه ده‌گاته 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا.
لۆتۆس كۆمپانیاییه‌كی به‌ریتانیایه تایبه‌ته به دروست كردنی ئۆتۆمبێلی "وه‌رزشی و كاره‌بایی" ناوازه، كۆمپانیاكه له ساڵی 1948 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "كۆلین چهمپمان"ه‌وه و خاوه‌ن داهاتێكی زۆره، هه‌روه‌ها ئێسته خاوه‌ن به‌هێزترین ئۆتۆمبێلی كاره‌باییه له دنیادا.