وێنە.. لە ڕۆژی جیهانی فۆتۆ پێشەنگایە كرایەوە

:: PM:05:48:19/08/2019 ‌
ڕێكخراوی كوردستان فۆتۆ بۆ پێنجەمین ساڵ لە ڕۆژی جیهانی فۆتۆدا پێشەنگایەكی كردەوە.
 
 بە هاشتاگی (#خۆشەویستیتان_بۆ_فۆتۆ_بڵاوبكەنەوە) ڕێكخراوی كوردستان فۆتۆ بۆ پێنجەمین ساڵ لە ڕۆژی جیهانی فۆتۆدا بە هاوئاهەنگی ئەنجوومەنی بوژانەوەی قەڵای هەولێر بە نمایشی كامێرای وێنەگرانی دێرینی كورد كەرنەڤاڵێكی فۆتۆی كردەوە، لەم كەرنەڤاڵە بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی هەرێمی  كوردستان و دەرەوە  پێشانگەی  هاوبەشی  پۆرترەیت و مۆدێڵ و ویدینگ (بوك و زاوا) بەشدار بوون لە ڕۆژی  جیهانی فۆتۆ.

هاوكات لە ژێر چاودێری كونسوڵی گشتی بەریتانیا "جەیمس سۆرنتن" بە هاوكاری فەرهەنگ غەفوور  بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر پێشەنگاكە كرایەوە.

لە 19ی ئابی ساڵی 2010 ڕۆژی جیهانیی فۆتۆگرافیی دیاری كرا و لەو ڕۆژەدا یەكەمین پێشانگای فۆتۆگرافیی لەسەر ئینتەرنێت بڵاو كرایەوە، تێیدا نزیكەی 270 فۆتۆگرافەر بەشدارییان كرد، هاووڵاتییانی 100 وڵاتی جیاواز هاتنە ناو تۆڕە تایبەتەكە و دنیایەكی تایبەتیان بۆ فۆتۆگرافیی دروست كرد، لەمەوە ئەم ڕۆژە بە ڕۆژی جیهانیی فۆتۆگرافیی ناو برا.

فۆتۆ/ نه‌به‌ز لۆڤه‌ 
























وشە - سه‌رخێڵ هاشم