خانمه گۆرانیبێژ ماریا هه‌ورامی، له ڕوونكردنه‌ویه‌دا وێڕای سوپاس بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی پشتگیری و پشتیوانی‌یان كردووه، ڕای گه‌یاندووه كه ئه‌و هێرشه‌ی له‌لایه‌ن مه‌لا هه‌ڵۆ كرایه سه‌ری "ئازار به‌خش"بوو، هاوكات ڕووداوه‌كه دابه‌شبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی لێكه‌وته‌وه و پێی وایه ئه‌ویش ئازار به‌خشه، بۆیه دواجار بڕیاری داوه كه داوای لێبوردنه‌كه‌ی مه‌لا هه‌ڵۆ قبووڵ بكات.
ئه‌و گوتانه‌ی مه‌لا هه‌ڵۆ و قبوڵكردنی داوای لێبوردنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ماریا هه‌ورامییه‌وه دوای ئه‌وه دێت كه پێشتر كه‌سوكاری ماریا هه‌ورامی ڕایان گه‌یاندبوو، كه ڕێگه‌ی یاسا ده‌گرنه‌به‌ر به‌رانبه‌ر ئه‌و وته نه‌شیاوانه‌ی مه‌لا هه‌ڵۆ له‌سه‌ر كلیپی "دڵه‌كه‌م" به ماریای گوتووه.
دواتریش له‌سه‌ر هه‌مان كێشه ناكۆكی كه‌وته نێوان مه‌لا هه‌ڵۆ و مه‌لا فاتیح شارستێنی و دوێنێش یه‌كێتی زانایانی ئایینی ناكۆكی نێوان ئه‌و دوو مامۆستا ئاینییه‌ی چاره‌سه‌ركرد.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی ماریا هه‌ورامی:
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕای گشتی
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت سوپاس و ڕێزی بێ پایانم ئاراسته‌ی هه‌وادارنم به‌گشتی و ده‌زگاره‌سمی و كه‌سایه‌تی و نوسه‌رو ڕاگه‌یاندنه‌كان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان، به تایبه‌ت وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌ره به‌ڕێزه‌كان و كه‌سایه‌تی و چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌گشتی و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان و چه‌ندین كه‌سایه‌تی ڕۆشنبیری ناو كوردستان و هه نده‌ران كه له‌م بارودۆخه‌ی دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كلیپی گۆرانیه نوێكه‌م هاوپشت و هاوكارو زۆر به بوێرانه بوونه قه‌ڵغانێك به‌رامبه‌ر به‌و به‌وته‌شهیره‌ی به‌رامبه‌رم كرا، بێشك ئه‌م هه‌موو پاڵپشتی و هاوسۆزی و به‌رگریه‌ی ئێوه زیاتر ئیراده‌و وره‌ی به‌رزكردمه‌وه. دوو باره ڕێزم بۆ هه‌ركه‌سێكیش هه‌یه به وشه‌یه‌كیش پشتگیری لێ كردبم.
ئه‌و جۆره ده‌ربڕینه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نه‌شیاو و نه‌گونجاوه‌و نامۆیه به كه‌لتوری كورده‌واری و هێرشێكی ناڕه‌وای ئازار به‌خشیش بوو، كه به‌هۆی ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه‌وه كۆمه‌ڵێك ده‌نگۆ و كۆمێنتی لێكه‌وته‌وه له میدیا‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیكاندا له سه‌ر ئاستی جیاواز.
له‌ده‌ره‌نجامی كۆی رووداوه‌كه بۆچونێك له‌لام گه‌ڵاڵه بوو كه ده‌مه‌وێت به‌م ڕوونكردنه‌ویه بۆ ئێوه‌ی ئازیزی بخه‌مه‌ڕوو:
1- من وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك به مافی خۆمی ده‌زانم كه هه‌ركلیپێك ده‌ربكه‌م، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه له‌ناخی په‌روه‌رده‌ییمه‌وه هه‌وڵمداوه كه هه‌م ڕه‌چاوی دابونه‌رێتی كۆمه‌ڵگاكه‌م بكه‌م كه جێی شانازی گه‌وره‌مه، هه‌م به‌پێی توانا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كه‌لتور و گۆرانی ڕه‌سه‌نی كوردی تیا ده‌ربكه‌وێت، دوا گۆرانیشم " دڵه‌كه‌می " گۆرانییه‌كی ره‌سه‌نی كورده‌وارییه و به شاكارێكی سه‌ركه‌وتووی خۆمی ده‌زانم.
۳- دوای ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی په‌یوندیه ته‌لفونیه‌كه بڵاوبوه‌وه بۆ ڕای گشتی، "مامۆستا هه‌ڵۆ" دانی به‌وه‌دا نا كه ئه‌و بۆچونه بۆ ڕای گشتی و ڕاسته‌وخۆ بۆ كه‌سایه‌تی من نه‌بووه و، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا، سێ جار داوای لێبوردنی له خۆم بنه‌ماڵه‌كه‌م كرده‌و، سه‌ردانی ماڵه‌وه‌ی كردووین و په‌شیمانبوونه‌وه‌ی خۆی له‌و هێرشه ده‌بڕیووه كه كردوویه‌ته سه‌رم.
٤- من وه‌ك ماریا، ڕێزی زۆرم بۆ سه‌رجه‌م ئاینه‌كان و زانایانی ئاینی و هاوبیرانی له كوردستاندا هه‌یه، به‌ڵام بێگومان جیاوازی شێوازی بیركردنه‌وه له‌و چواچێوه‌یه‌دا مافێكی سروشتیه، هه‌روه‌ها به مافی خۆمیشی ده‌زانم له چوارچێوه‌ی ئادابی گشتی و نه‌رێتی كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌یه‌كی جیاواز و میانڕه‌وه‌ی خۆم بم.
٥- به‌داخه‌وه به‌هۆی ورژاندنی ئه‌م بابه‌ته‌وه، هه‌ستم كرد ئه‌و به‌شه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌مان كه كۆمێنتی هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌م باسه، كه‌م و زۆر ڕێژه‌كه هه‌رچه‌ند بێت دابه‌شبوونێك له بۆچوونه‌كاندا ڕوویداوه كه هه‌ندێك جار بووه‌ته مایه‌ی ده‌ربڕینی توند به‌رامبه‌ر به یه‌كتر، كه له‌ڕاستیدا ئه‌م دابه‌شبوونه‌و ئه‌و جۆره ده‌ربڕینانه زۆر له بابه‌ته سه‌ره‌كیه‌كه زیاتر ئازاری دام و دڵگرانی كردم.
له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌و، به‌تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی زۆر مه‌به‌سته لێره‌داو بووه به‌خه‌می من، ئه‌و جۆره لێكترازانه‌یه له كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا، كه به هه‌موو جیاوازیه‌كانیه‌وه خۆشمده‌وێ كۆمه‌ڵگاكه‌مان مایه‌ی شانازیمه‌و، له ڕوانگه‌ی په‌روه‌رده‌یی له روی فكری خێزانی و كه‌لتوری هه‌ورامان و كورده‌واری، كاتێك كه‌سێك دێته ماڵه‌كه‌ت پێویسته ڕێزی لێ بگیرێ، بڕیارم دا كه لای خۆمه‌وه داوای لێبووردنه‌كه‌ی مامۆستا هه‌ڵۆ قبوڵ بكه‌م. له هه‌مان كاتدا مافی تۆماركردنی داوای یاسایی له دادگا راگرم، ئه‌مه‌ش له روانگه‌ی پۆزشه‌كه‌ی مامۆستا هه‌ڵوه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ كۆتایی هێنانیش به‌و دابه‌شبوونه‌ی چه‌ند رۆژێكه كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌ی مامۆستاوه دووچاری بۆته‌وه، هیواداریشم جارێكی تر، مامۆستا هه‌رگیز هێرش نه‌كاته سه‌ر هونه‌رمه‌ندان كه مافێكی سروشتی هه‌موو گه‌لێكه هونه‌ری هه‌بێت و له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی مرۆڤایه‌تیشه‌وه، گه‌لان بێ هونه‌ر نه‌ژیاون.
له كۆتاییدا ئه‌وه ماوه كه بیڵێم دووباره‌سوپاس و پێ‌زانین و خۆشه‌ویستیم بۆ ئه‌وانه‌ی پشتگیرم بوون و به‌رگرییان لێكردم، هه‌روه‌ها ڕێزم بۆ بۆچوونی ئه‌وانه‌ش كه دژم بوون. دوا تكاشم ئه‌وه‌یه به‌هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌دوور بگرین له ده‌ربڕینی زبر و قسه‌ی نه‌شیاو.
له‌گه‌ڵ ڕێزی بێ پایانم بۆ هه‌موولایه‌ك..
ماریا هه‌ورامی..
١٩- ٨ - ٢٠١٩