حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی به شاری سلێمانی ده‌دات و بودجه‌ی پڕۆژه‌ی چاككردنه‌وه‌ی رێگه‌وبانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی زیاد ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 19ى ئاب، ئیبراهیم عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێگاوبانی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاككردنه‌وه‌ی رێگاوبانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار بڕی 10 ملیار دیناری له رێی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه ته‌رخان كردووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی داوای زیادكردنی بڕی پاره‌كه‌مان كرد به‌هۆی زۆری رووبه‌ری سلێمانی به‌ڵێن دراوه بۆ 13 ملیار دینار زیاد بكرێت.
روونیشى كرده‌وه كه حكوومه‌ت گرنگى به سلێمانى ده‌دات و ئه‌م بودجه‌یه بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگاوبانانه‌یه كه به‌هۆی باران و ئۆتۆمبێلی گه‌وره‌ی باره‌وه خراپبوون.
لاى خۆیه‌وه مینا ئاوه‌كه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی پارتی به "وشه"ی راگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی ته‌واو به سلێمانى ده‌دات.
ڕوونیشى كرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان نایه‌نه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی نازانین بۆ ئه‌مساڵ چ پڕۆژه‌یه‌ك بودجه‌ی بۆ ته‌رخان كراوه؍ به‌ڵام حكوومه‌ت مه‌به‌ستیه‌تی خزمه‌تی سلێمانی بكات.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا