دوای ئه‌وه‌ی سامسۆنگ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و دوای گالاكسی نۆت 10 هیچ مۆبایلێكی نه‌خستبووه بازاڕه‌كانه‌وه، ئه‌مرۆ نوێترین به‌رهه‌می خۆی بڵاو كرده‌وه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین مۆبایلی سامسۆنگ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای سامسۆنگ ڕای گه‌یاند كه نوێترین به‌رهه‌می بڵاو كردووه‌ته‌وه ئه‌وه‌یش مۆبایلێكه به‌ناوی "Galaxy A10s" ه‌وه، ئه‌وه‌یشی گوتووه كه ئه‌م مۆبایله له‌ڕووی دیزاین و هێزه‌وه زۆر له‌وانی تر جیاوازتره، چونكه خه‌ڵكی داواكرییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ئه‌م مۆبایله‌یه.
كۆمپانیاكه زیاتر له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله‌كه‌ی ده‌ڵێ، مۆبایلی ئه‌ی 10 ئێس به دیزاینێكی زۆر جوان بڵاو ده‌كرێته‌وه له‌گه‌ڵ شاشه‌یه‌كه‌ی گه‌وره به قه‌باره‌ی 6.20 ئینج له‌گه‌ڵ ڕوونی FULL HD بۆ داده‌نرێت، هه‌روه‌ها له ڕووی هێزیشه‌وه پرۆسێسه‌رێكی 1.5 گێگاهێرتزیان بۆ داناوه له‌گه‌ڵ ڕامی دوو و چوار گێگابایتی و میمۆری ناوه‌كی 128 گێگابایت، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 112 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.