له سه‌ره‌تای دابینكردنی كاره‌با بۆ شارۆكه‌ی پێنجوێن و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری تا ئێسته، نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی شه‌هیدانی پێنجوێن، زیاتر له 400 ملیۆن دینار پاره‌ی كاره‌با قه‌رزداره و به‌رپرسێكی كاره‌بای ناوچه‌كه‌ش ئاشكرای ده‌كات، مانگانه كاره‌بای نه‌خۆشخانه و بیره‌كانی دابینكردنی ئاوی ماڵان نابڕن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر، لوقمان له‌تیف، لێپرسراوی راگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی شه‌هیدانی پێنجوێن به"وشه"ی راگه‌یاند، چه‌ندان ساڵه پاره‌ی كاره‌بای فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای پێنجوێنمان له‌لایه و هێشتا نه‌دراوه‌ته‌وه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، به‌رده‌وام سه‌رووی خۆمانمان له كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌و پاره‌یه ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا نه‌توانراوه ئه‌و پاره‌یه بدرێته‌وه و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌ش بووه چه‌ندان جار نووسراومان ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستیی سلێمانی كردووه.
رزگار مه‌حموود، لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای پێنجوێن، وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه لای تاكه نه‌خۆشخانه گه‌وره‌كه‌ی شارۆكه‌ی پێنجوێنه بۆ "وشه" ئاشكرای ده‌كات، له سه‌ره‌تای دابینكردنی وزه‌ی كاره‌با بۆ سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن و ژماره‌یه‌ك له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه پاره‌یه‌كی زۆری كاره‌بای له‌لایه كه گه‌یشتووه‌ته‌وه زیاتر له 400 ملیۆن دینار.
دووپاتی كرده‌وه، هه‌رچه‌نده قه‌رزه‌كه زۆرتر بێت، به‌ڵام كاره‌بای هه‌ریه‌ك له نه‌خۆشخانه‌كان و بیره‌كانی دابینكردنی ئاوی ماڵان به‌پێی یاسا نابڕێت.
زیاتر له نۆ ساڵه" شارۆكه‌ی پێنجوێن كاره‌بای نیشتمانی بۆ دابین كراوه و پێشتر له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه كاره‌بای 24 سه‌عاتی وه‌رده‌گرت، به‌ڵام له مانگی نیسانی ساڵی 2016ه‌وه به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزی كاره‌بای ئه‌و وڵاته له‌لای حكوومه‌تی هه‌رێم، ئێران كاره‌باكه‌ی پێنجوێنی بڕی و له‌و كاته‌وه كاره‌بای پێنجوێن و ده‌وروبه‌ری بووه‌ته كاره‌بای نیشتمانی و 24 سه‌عاتییه.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی