دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مه‌سروور بارزانی له هه‌ڵمه‌تی (دارێك بچێنه و شارێك سه‌وز بكه) چاڵنجی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری كرد بۆ چاندنی دارێك، ئه‌مڕۆ دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم وه‌ڵامی چاڵنجی مه‌سروور بارزانی دایه‌وه و دارێكی چاند.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چاڵنجی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و چاندنی دارێك به‌و مه‌به‌سته، چاڵنجی هه‌ریه‌ك له دادوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین هادی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی دهۆك و هه‌روه‌ها دادوه‌ر جاسم جه‌زا سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی سلێمانی كرد به‌شداری له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا بكه‌ن.