تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر و فه‌یسبووك به فه‌رمی دژی حكوومه‌تی چین هاتنه ده‌نگ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌زاران ئه‌كاونتی له فه‌یسبووك و تویته‌ر كردووه‌ته‌وه و هه‌وڵی به‌لاڕێدا بردنی خۆپێشاندانه‌كانی هۆنگ كۆنگ ده‌دات و هه‌واڵی ناڕاستیان له‌باره‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه، هه‌ردوو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یش ئه‌مه به تاوان و دژایه‌تی كردنی دیموكراسی ناو ده‌به‌ن و خۆیشیان به پشتیوانی ئازادی ڕاده‌ربڕین و دیموكراسی ناودێر ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه، كه 986 ئه‌كاونتی سڕكردووه، كه له ڕابردوویه‌كی نزیك دروستكراون، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی په‌كین دژی خۆپێشانده‌رانی هۆنگ كۆنگ بكات و تۆمه‌ت و قسه‌ی نه‌شیاو ده‌ده‌نه پاڵ خۆپێشانده‌ران.
هاوكات كۆمپانیای فه‌یسبووكیش دووپاتی كرده‌وه، كه ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌كاونت و په‌ڕه‌ی فه‌رمی چینی داخستووه، به تۆمه‌تی پشتیوانیان له هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی په‌كین و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ، بۆ پشتیوانی په‌كین و ناشرینكردنی خۆپێشانده‌رانی
هۆنگ كۆنگ.
تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه كه 200 هه‌زار ئه‌كاونتی تری چینی سڕكردووه، به‌ر له‌وه‌ی چالاكیان بكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌و ئامانجه‌وه دروستكراون، له‌لایه‌ن فه‌یسبووكیش 15 هه‌زار و 500 په‌ڕه و ئه‌كاونتی جیا جیا سڕاونه‌ته‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه هه‌رێمی هۆنگ كۆنگی چین ده‌ستی داوه‌ته خۆپێشاندان و داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن، په‌كینیش به هه‌موو توانایه‌وه هه‌وڵی كپكردنه‌وه‌یان ده‌دات، به‌ڵام تا ئێسته سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، بۆیه ده‌ستی به گرتنه‌به‌ری جۆره‌ها شێواز كردووه، تا هه‌ر چۆنێك بێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كان دابنێ و كپیان بكاته‌وه.