به‌ڕێوه‌به‌ری بانكێك، بڕیاری ده‌ركردنی خانمێكی فه‌رمانبه‌ری دا، چونكه جوانییه‌كه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كار كردبوو.
دیبرالی لۆرینسانا (33 ساڵ)، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه به‌هۆی سه‌رنجڕاكێشی و جوانییه‌كه‌یه‌وه، له "سیتی بانك" ده‌ركراوه، دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی تانه‌ی لێ داوه له‌سه‌ر جله ورووژێنه‌ره‌كانی.
ئه‌و فه‌رمانبه‌ره كه ساڵی 2008 ده‌ركراوه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و هه‌میشه به‌رگی شایسته‌ی له‌به‌ر كردووه، كه‌چی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه‌كه به ته‌سك و ڕووت له‌قه‌ڵه‌می داوه، له‌كاتێدا كارمه‌ندانی تریش هه‌مان ئه‌و جۆره به‌رگانه‌یان له‌به‌ر كردووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رنجڕاكێش بووه، زیاتر دیار بووه له‌به‌رچاویان.
وه‌ك باسی ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه كارمه‌ندان سه‌رنجیان داوه و سه‌رقاڵی ئه‌و بوون زیاتر نه‌وه‌ك كاره‌كه، به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌ری كردووه.
دیبرالی دوای ئه‌وه‌ی ده‌رده‌كرێ، ده‌چێته دادگه و شكاتیان لێ ده‌كات و به ڕه‌گه‌زپه‌رستی و نه‌بوونی هیچ بیانوویه‌كی گونجاو، داواكه‌ی به‌رز كردووه‌ته‌وه.