به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی فۆتۆگرافییه‌وه، پێشانگا و بۆنه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامن، له سلێمانی پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافیی بۆ فۆتۆگرافه‌رانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م كه ڕۆژێك به‌سه‌ر ڕۆژی جیهانیی فۆتۆگرافیی تێپه‌ڕیوه، فۆتۆگرافه‌رانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی ده‌زگای حه‌وت ڕه‌نگه پێشانگایه‌كی تایبه‌تیان له شاری سلێمانی ڕێك خستووه، تێیدا وێنه‌كانیان نمایش ده‌كه‌ن.
له‌م پێشانگایه‌دا 100 فۆتۆگرافه‌ر به 150 فۆتۆی سه‌رنجڕاكێش به‌شدارییان كردووه، كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین ساڵه یادی ڕۆژی جیهانیی فۆتۆگرافیی به‌و شێوه‌یه بكرێته‌وه. قردێله‌ی هاتنه ژوورهوهكهش به به‌شداریی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و قونسوڵی ئێران و به‌ریتانیا له سلێمانی كرایه‌وه.
له 19ی ئابی ساڵی 2010 ڕۆژی جیهانیی فۆتۆگرافیی دیاری كرا و له‌و ڕۆژه‌دا یه‌كه‌مین پێشانگای فۆتۆگرافیی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاو كرایه‌وه، تێیدا نزیكه‌ی 270 فۆتۆگرافه‌ر به‌شدارییان كرد، هاووڵاتییانی 100 وڵاتی جیاواز هاتنه ناو تۆڕه تایبه‌ته‌كه و دنیایه‌كی تایبه‌تیان بۆ فۆتۆگرافیی دروست كرد، له‌مه‌وه ئه‌م ڕۆژه به ڕۆژی جیهانیی فۆتۆگرافیی ناو برا.
فۆتۆ/ نه‌به‌ز ڕه‌شاد