كۆمپانیای مۆجانی داهێنه‌ری یاری ماینكرافت نوێكارییه‌كی ته‌واو ده‌كات له یارییه‌كه‌دا و واده‌كات زیاتر هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا رابكێشێت و ئه‌وانه‌ی وازیشیان هێناوه دووباره بگه‌ڕێنه‌وه بۆ یارییه‌كه، چونكه گۆڕانكارییه‌كه گه‌وره‌یه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێكارییه‌كی یاری ماینكرافت ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌و كۆمپانیایەی له پشت دروستكردنی یاری ماینكرافته، به هاوكاری "نڤیدیا گرافیك" گرافیكه كۆنه‌كه‌ی یارییه‌كه ده‌گۆڕێت كه به پیكسڵ كاری ده‌كرد بۆ سیسته‌می گرافیكی نوێ.
ئه‌م گۆڕانكارییه كه گرافیكه‌كه‌ی نڤیدیا دایناوه رێ به‌و یارییه ده‌دات زۆر له راستییه‌وه نزیك بێ، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه چه‌ند نموونه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییان بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر گۆڕانی یارییه‌كه و وای كردووه خه‌ڵكی زۆر سه‌رنجی بچێته سه‌ری، چونكه گۆڕانكارییه‌كه به‌ته‌واوه‌تی ئاستی یارییه‌كه‌ی به‌رز ده‌كاته‌وه.
ماینكرافت یارییه‌كی ئه‌لیكترۆنی به‌ناوبانگه كه له‌لایه‌ن دیزاینه‌ری یاریی ڤیدیۆیی "ماركۆس پێرسنی" دروست كراوه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای مۆجانگ گه‌شه‌ی پێدراوه و بڵاو كراوه‌ته‌وه، له‌م یارییه‌دا كه‌سی یاریكه‌ر ده‌بێت سه‌رچاوه‌كانی وه‌ك دار و به‌رد كۆ بكاته‌وه به مه‌بستی دروست كردنی هه‌ر شتێك كه بیه‌وێت، چونكه یارییه‌كه هه‌موو دروست كردنه له‌رێیانه‌وه. ڤێرژنی ئه‌لفای یارییه‌كه له 17ی ئایاری 2009 بۆ كۆمپیوته‌ر بڵاو كرایه‌وه دوای ئه‌وه بۆ سیسته‌می مۆبایلی ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێسیش هات، هه‌روه‌ها ئێسته ئه‌و یارییه له دنیادا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌كرێت.