شه‌وی ڕابردوو زیاتر له هه‌زار پۆلیس له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و لیتوانیا و كڕواتیا له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌ش له دۆسیه‌یه‌كی تاوانی ئه‌لیكترۆنیدا توانیان پێگه‌یه‌كی ئینته‌رنێت و سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ن، كه خه‌ریكی فرۆشتنی ته‌قه‌مه‌نی و هۆشبه‌ره‌كان بوون له ته‌واوی ئه‌وروپا.
پۆلیسی
ئه‌ڵمانیا له شاری گۆتنگن سه‌ره‌تا ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینین كرد و توانیان 34 باڵه‌خانه بپشكنن، 22 كه‌س وه‌ك گومانبار گیران و له‌كاتی گرتنیشیان 127 كیلۆگرام له ماده‌ی كیمیایی له‌گه‌ڵیان گیراوه، كه بۆ دروستكردنی ته‌قه‌مه‌نی ویستوویانه سوودی لێ وه‌رگرن.
هاوكات پۆلیس له ماڵه‌كانیان چه‌ك و گولـله و ماده‌ی كیمیایی تایبه‌ت و ماده‌ی هۆشبه‌ری دۆزیوه‌ته‌وه و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌لوپه‌له یاساغانه‌یشی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتووه.
ئه‌و بانده تاوانباره له ڕێی پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی بانگه‌شه‌یان بۆخۆیان كردووه و كڕیاریان دۆزیوه‌ته‌وه، كه ئه‌ویش ناوی "ئێكسپلوسیڤ دۆت نێت" بووه، دوای ئاشكراكردنی بانده‌كه هه‌ر له ڕێی وێسایته‌كه‌وه چه‌ند گرووپێكی تری هه‌ماهه‌نگ و هاوكاری ئه‌وانه‌یان له لیتوانیا و كڕواتیا دۆزیوه‌ته‌وه و شوێنیان ئاشكرا كردوون و له‌گه‌ڵ پۆلیسی ئه‌و وڵاتانه كه‌وتوونه‌ته گفتوگۆ و زانیاری وردیان پێداون و تا هه‌ڵبكوتنه سه‌ر ماڵه‌كانیان و ئه‌و تاوانبارانه بگرن.