كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور ده‌ستی به فره‌وانكردنی به‌رهه‌مه‌كانی مۆبایلی زیره‌ك له جۆری "A"ی كردووه و بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكیش ڤێرژنێكی نوێی ئه‌م جۆره مۆبایله به تایبه‌تمه‌ندی زۆر پێشكه‌وتووه‌وه بخاته بازاڕه‌وه، به جۆرێك كه پشتیوانی تۆڕی 5Gيش ده‌كات.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له میدیاكانی تایبه‌ت به بواری
ته‌كنه‌لۆجیا بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌و مۆبایله نوێیه‌ی سامسۆنگ ناوی "گالاكسی ئه‌ی 90" ده‌بێ و به دوو جۆر قه‌باره و تایبه‌تمه‌ندی دروست ده‌كرێ، و هه‌ردووكیان تایبه‌تمه‌ندی به‌هێزی بلوتوس ئێس ئای جییان هه‌یه.
یه‌كێك له‌و دوو به‌رهه‌مه‌ی ئه‌و مۆبایله نوێیه‌ی سامسۆنگ پشتیوانی تۆڕی نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئینته‌رنێت ده‌كات و به ته‌واوی ده‌توانرێ به خێرایی نه‌وه‌ی پێنجه‌م له ڕێی بلوتوس و ئینته‌رنێته‌وه‌یش داتاكان بگوازێته‌وه و پێشوازیان لێ بكات.
له‌باره‌ی دیزاینی ئه‌و مۆبایله نوێیه‌وه‌یش شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه دیزاینه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی گالاكسی ئه‌ی 80 ده‌بێت و جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی لێ نه‌كراوه و كامێراییه‌كی سێ هاوێنه‌یی هه‌یه و كوالێتی كامێراكه‌ی به‌هێزه و پرۆسیسه‌ری كوالكۆم سناپدراگۆن 855ی بۆ به‌كارهێنراوه.
میدیاكان ئاشكرایان كردووه، كه توانای میمۆری ڕامی شه‌ش تا هه‌شت گێگابایته و میمۆری هه‌ڵگرتنیشی 256 و 5120 گێگابایته و پاترییه‌كه‌ی به توانای چوار هه‌زار و 400 میلی ئه‌مپێر كار ده‌كات و تایبه‌تمه‌ندی خێرا شه‌حنكردنه‌وه‌یشی هه‌یه.