كەشوهەوای كوردستان خۆشتر دەبێت

:: AM:10:03:21/08/2019 ‌

ئەمڕۆ چوارشەم ئەو شەپۆلە لە گەرمایەی چەند رۆژێك بوو پلەكانی گەرمی بەرز كردبووەوە، كۆتایی دێت و لە سبەی پێنجشەمەوە كەشوهەوا خۆشتر دەبێت.

 لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرمی 44 و نزمترینی 27 دەبێ، بەڵام بۆ سبەی پێنجشەم چوار پلە دادەبەزێت و بەرزترین پلەی گەرمی 40 تۆمار دەكرێت.

لە سلێمانیش ئەمڕۆ پلەكانی گەرمی تا 43 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە و بۆ سبەینێ سێ پلە دادەبەزێت و ئاسمانیش لە سەرجەم پارێزگاكان ساماڵ دەبێت.

لە دهۆك پلەكانی گەرمی لە 41ەوە بۆ 39 دادەبەزن و پێ دەچێت كۆتایی بە شەپۆلی گەرمای تاقەتپڕووكێنی هاوین هاتبێت.

لە پارێزگای كەركووكیش ئەمڕۆكە پلەی گەرمی تا 45 بەرز دەبێتەوە و لەو پارێزگایەش رۆژی پێنجشەم دابەزینی پلەی گەرمی تۆمار دەكرێت و دوو پلە لە گەرمای هەوا كەم دەكات.



وشە - سلێمان تاشان