سه‌رچاوه سیاسییه‌كانى وڵاتانى رۆژئاوا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، رووسیا و ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئیسرائیل له عێراق هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران دوور بخاته‌وه، بۆیه تا ئێسته هێزه‌كانى ئیسرائیل سێ جار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌ى میلیشیاكانى شیعه له عێراق.
شه‌وى رابردوو زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى حه‌شدى شه‌عبى له شارۆكه‌ى به‌له‌دى باكورى به‌غدا ته‌قییه‌وه و ئه‌مه‌یش له‌ڕووى سیاسى دووباره بابه‌تێكى وروژووانده‌وه كه ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه له عێراق ده‌ركه‌وتووه، ئه‌ویش هێرشى نادیاره بۆ سه‌ر بنكه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له عێراق، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى كه راسته‌وخۆ سه‌ر به ئێرانن. له‌سه‌ر ئاستى فه‌رمى نا، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستى حزبه شیعه‌كان راسته‌وخۆ ئیسرائیل به ئه‌نجامدانى ئه‌و هێرشانه تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 21ى ئاب، عیزه‌ت شابه‌نده‌ر سیاسه‌تمه‌دارى سه‌ربه‌خۆ كه پێشتر یه‌كێك بووه له سه‌ركرده‌كانى حزبى ده‌عوه‌ى شیعه له تویتێك ئاشكراى كردووه، ئیسرائیل له‌و هێرشانه به‌رده‌وام ده‌بێت و پلانى ئه‌وه‌یشى هه‌یه له‌رێی فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى عێراقى بكوژێ به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى دژى پڕۆژه‌ى ئه‌مه‌ریكى- ئیسرائیلین له ناوچه‌كه.
ئه‌وه‌ى گومانه‌كان له‌سه‌ر ئیسرائیل زه‌ق ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه هیچ به‌رپرسێكى ئیسرائیل نییه نكۆڵى له‌وه بكات هێزه‌كانى ئه‌وان ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجام دابێت، به‌ڵكو هه‌موو لێدوانه‌كانیان به لێدوانى سه‌رۆك وه‌زیرانیشه‌وه گومانه‌كانى به‌رپرسانى عێراق ده‌كاته جۆرێك له دڵنیایى.
له‌وانه دوێنێ لێدوانێكى بنیامین نه‌تانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل بڵاو كراوه‌ته‌وه كه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه هیچ پارێزبه‌ندییه‌ك بۆ ئێران نییه و هێزه‌كانى ئیسرائیل له هه‌ر شوێنێك ده‌ستیان بگاته ئێران، زه‌برى خۆیان ده‌وه‌شێنن، له‌مه‌یش عێراق و سووریا جیاوازییه‌كى نییه.
رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا چه‌ند زانیارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه كه سه‌رچاوه سیاسییه‌كانى وڵاتانى رۆژئاوا ئاشكرایان كردووه، ئه‌وان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئیسرائیل به تاكڕه‌وى بڕیارى لێدانى ئێرانى له عێراق نه‌داوه، به‌ڵكو بابه‌ته‌كه له‌مه گه‌وره‌تره و رێككه‌وتنێك له نێوان رووسیا و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه هاتووه به دڵنیاییه‌وه له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا ئیسرائیل سێ جار بۆردمانى جبه‌خانه‌ى چه‌ك و مووشه‌كى ئێرانى كردووه له عێراق، ئه‌مه‌یش به‌هۆى تێگه‌شتنێكه كه له نێوان رووسیا و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى گره‌نتى به ته‌ناهى ئیسرائیل بدرێت و له سووریا و عێراق ئێران راو بنێت. سه‌رچاوه‌كانى رۆژئاوا باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ى نێوان مۆسكۆ و واشنتن به مه‌رجى ئه‌وه كراوه ته‌لئه‌بیب به فه‌رمى ئه‌و هێرشانه ئاشكرا نه‌كات، تا ده‌رفه‌تێك هه‌بێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنى گرژییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه ئه‌وه ئاشكرا كراوه، ئه‌م پلانه‌ى ئیسرائیل بۆ ناوه‌ڕاستى ساڵى رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌وكات ئیسرائیل ده‌یان جار هێرشى ئاسمانى بۆ سه‌ر بنكه‌كانى ئێران له سووریا ئه‌نجام دابوو، دواجاریش له مانگى حوزه‌یرانى ساڵ 2018 له سنووره‌كانى عێراق نزیك بووه‌وه و بنكه‌یه‌كى ئێرانى له‌وێ بۆردمان كرد.
سه‌رچاوه‌كانى رۆژئاوا ده‌ڵێن ساڵى رابردوو وڵاتانى رۆژئاوا په‌یامێكیان پێ گه‌یشت له‌وه‌ى بڕیارێكى سیاسى ئیسرائیلى هه‌یه و ده‌یه‌وێ ئاستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئێران له عێراق و سووریا فراوان بكات، به‌ڵام ئه‌وكات چه‌ند هۆكارێك هه‌بووه بڕیاره‌كه‌ى ئیسرائیلى دواخست. له‌وانه سێ هۆكارى زه‌ق هه‌بوون، یه‌كه‌م نیگه‌رانى واشنتن له‌وه‌ى ئه‌و كاره‌ى ئیسرائیل ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاماده‌یى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا و جه‌نگى دژ به داعش هه‌بێت. دووه‌م گرژییه‌ك له نێوان رووسیا و ئیسرائیل هه‌بوو به‌هۆى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى رووسى له سووریا به‌هۆى هێزه‌كانى ئیسرائیله‌وه. سێیه‌م تواناى سه‌ربازى ئیسرائیل ئاماده نه‌بوو هێشتا فڕۆكه‌ى ئێف 35ى به‌كار نه‌هێنابوو.
به‌ڵام له ناوه‌ڕاستى ئه‌مساڵ بارودۆخه‌كه شیاو بوو، بۆیه هه‌ر راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى هه‌رسێ وڵات "ئیسرائیل و رووسیا و ئه‌مه‌ریكا" له كۆتاى حوزه‌یرانى رابردوو له ته‌لئه‌بیب كۆبوونه‌وه و پلانه‌كه‌یان دانا. رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ره‌نگدانه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوان نه‌تانیاهۆ و دۆناڵد تره‌مپ بوو، كه له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتبوون بایه‌خى زیاتر به ئاسایشى ئیسرائیل بدرێت له عێراق و سووریا، له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا بڕیارى كشانه‌وه‌ى له سووریا داوه و هێزه‌كانى رووسیایش له‌م وڵاته‌ن.
له 19ى ته‌مووزى رابردوو ئیسرائیل یه‌كه‌م هێرشى خۆى بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبى له شارده‌ێى ئامرلى ئه‌نجام داوه، دووه‌م هێرش له 28ى مانگى رابردوو بوو كاتێك هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌ى ئه‌شره‌ف، سێیه‌م هێرشیش له 12ى ئه‌م مانگه بوو كه هێرشێكى تر‌ى نادیار كرایه سه‌ر سه‌قه‌ڕ. له هه‌موو ئه‌و هێرشانه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كى زۆر ته‌قیوه‌ته‌وه. حكوومه‌تى عێراقیش به‌ڵێنى لێكۆڵینه‌وه‌ى داوه و به فه‌رمى هیچ وڵاتێكى تۆمه‌تبار نه‌كردووه.