چارەنووسی خوێندن لە پارێزگای سلێمانی دیاری كرا

:: PM:07:34:15/01/2017 ‌

لە كۆبوونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە نێوان وەزارتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و یەكێتی مامۆستایان لەسەر خوێندنی ئەمساڵی پارێزگای سلێمانی چارەنووسی خوێندنی سلێمانیان دیاری كرد.

سەرچاوەیەك لە یەكێتی مامۆستایان كە بەشداری كۆبوونەوەكە بوو بە "وشە"ی ڕاگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لەگەڵ وەزارەتی پەروەردی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رێككەوتووین و بە زووترین كات ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە لەسەر شێوازی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەورووبەری ئاشكرا دەكەین.

ئەو ئەندامەی یەكێتی مامۆستایان دەڵێت، رێكەووتووین كە چارەنووسی پڕۆسەی خوێندن لە سلێمانی چۆن دەبێت و چۆن تاقیكردنەوەكان دەكرێت و لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە ئاماژەی كرد كە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە گفتوگۆمان كرد و رێككەوتووین لەسەر ناوەڕۆكەكەی هیچ زانیارییەك بڵاو نەكەینەوە وەزارەت خۆی ئاشكرای دەكات.  

بەهۆی بایكۆتكردنی مامۆستایانەوە لە دەڤەرەكانی سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و گەرمیان داواكارییان بۆ چاككردنی مووچەكانیان، پرۆسەی خوێندن تا رادەیەك لەو دەڤەرە پەكی كەوتووە، ئێستە مامۆستایان گەڕاونەتەوە هۆڵەكانی خوێندن، بەڵام نزیكەی 80 ڕۆژی خوێندن لەم دەڤەرە نائاساییە.





وشە - رامیار جەواد