توێژه‌ران، شۆرتێكی زیره‌كیان داهێنا كه هانی وه‌رزشكردنت پێ ده‌دا و ناچارت ده‌كات ده‌ست به ڕاكردن بكه‌یت، ته‌نانه‌ت تا ڕاده‌یه‌كی باشیش وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ ئیفلیجیش سوودی هه‌یه.
شۆرته بایۆمیكانیكییه‌كه، كێشی پێنج كیلۆیه، پاترییه‌كی پێوویه له‌سه‌ر كه‌مه‌ر ده‌به‌سترێ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی له ئاستی گورچیله‌یه، هاوكاری ئه‌و كۆشكانه ده‌كات كه لاق له‌كاتی ڕاكردندا ده‌یبینن، ته‌نانه‌ت شێوازی ڕۆیشتنه‌كه تۆمار ده‌كات و له‌گه‌ڵت ڕا دێ.
بۆ كه‌سێك كه له ته‌نێكی دروستدا ده‌ژی، به‌ڵام زۆر تاقه‌تی ڕاكردنی نییه، ئه‌م شۆرته هانت ده‌دات ڕا بكه‌یت و به‌شێك له ماندووبوونه‌كانیشت ده‌گرێته ئه‌ستۆ و ئێسته قۆناغه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی بڕیوه و زۆری نه‌ماوه بیكه‌نه بازاڕه‌وه.
داهێنه‌رانی ئه‌م شۆرته ئومێدی ئه‌وه ده‌كه‌ن له داهاتوودا باشتر كاری له‌سه‌ر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی ئیفلیج به ته‌واوی سوودی لێ بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێی كاری زیاتره، ماوه‌ی پاترییه‌كه‌یه‌تی كه ته‌نیا تا 10 كیلۆمه‌تر ده‌توانی هاوكاریت بكات. توێژه‌ران ده‌یانه‌وێ كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بكه‌ن و زیادی بكه‌ن، ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی ڕۆشتنی سرووشتیی هه‌ر كه‌سێك شه‌ش كیلۆمه‌تره له ڕۆژێكدا و ده‌توانێ به‌رگه‌ی ته‌واوی ڕۆژه‌كه بگرێ.