ڕوونكردنەوەیەك لە گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

:: PM:09:47:21/08/2019 ‌
 گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی هەواڵی یەكێك لە هەفتەنامە لۆكاڵییەكانی سلێمانی بڵاو كردەوە و ڕای گەیاندووە، ئەو هەواڵەی لەبارەی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاو كراوەتەوە بێ‌ بنەمایە.

ئەمڕۆ چوارشەم 21ی ئاب، د. جووتیار عادل گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردووەتەوە و تیایدا هاتووە، لە هەفتەنامەیەكدا كە لە پارێزگای سلێمانی دەردەچێت، ھەواڵێك لە بارەی خاتوو كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كراوەتە مانشێتی سەرەكی، ئەم هەواڵە ناڕاست و بێ بنەمایە.

" پێویستە دەزگاكانی ڕاگەیاندن خۆیان لە هەواڵی دروستكراو و بێ بنەما بە دوور بگرن و بۆ پشتڕاستكردنەوەی هەواڵەكان و وەدەست خستنی زانیاری پێوەندی بە گوتەبێژی حكوومەت و فەرمانگەی میدیا و زانیاری بكەن" گوتەبێژی حكوومەت وا دەڵێ‌.

ئەمڕۆ لەیەكێك لە هەفتەنامە لۆكاڵییەكانی سلێمانی هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە گوایە، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بانگەشە لە وەزیرێكی گۆڕان قەدەغە دەكات، بەڵام گوتەبێژی فەرمی ئەوەی ڕەت كردەوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم