پێشڤه‌چوونه‌كانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو، ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، كه عێراق دووباره ده‌بێته‌وه گۆڕه‌پانی ده‌ستوه‌ردانی وڵاتان و ململانێی نێوانیان، به تایبه‌ت له نێوان ئیسرائیل و كۆماری ئیسلامی ئێران، هێرشی سه‌ر كۆگاكانی حه‌شدی شه‌عبیش ئیسرائیل دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وان ئهنجامدهرین و هۆكاره‌كه‌یشی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی دوورمه‌ودا له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له سه‌ربازگه‌كانی عێراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌كاتی سه‌ردانی بۆ به‌غدا هۆشداری به حكوومه‌تی به‌غدا دابوو، كه ئێران خه‌ریكی گواستنه‌وه و جێگیركردنی سه‌كۆی مووشه‌كی له جۆری "زلزال و فاتح"ه كه ده‌توانن مه‌ودای 200 تا 700 كیلۆمه‌تر بپێكن و ئه‌و پلانه‌یش خه‌ریكه له باكوری عێراق و له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا جێبه‌جێ ده‌كات.
پۆمپیۆ هۆشداری توندی به سه‌رانی به‌غدا دابوو، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق دژی ئه‌و هه‌نگاوه نه‌وه‌ستێته‌وه، ئه‌وا ئیسرائیل ناچاره بۆردمانی ئه‌و ناوچانه ده‌كات، به‌ڵام ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق ئه‌و زانیارییانه‌ی ره‌ت كرده‌وه، كه ئێران مووشه‌كی دوورمه‌ودای هێنابێته عێراق و بڵاوی كردبێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی نزیك له گرووپه میلیشیاكان بۆ ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا و سه‌یدولشوهه‌دا و نوجه‌با داوایان له كۆماری ئیسلامی ئێران كردووه، مووشه‌كی دژه ئاسمانیان پێ بدات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له ئاسمانی بنكه سه‌ربازییه‌كانیان بكه‌ن، هاوكات فشاریشیان له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق دروست كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می مووشه‌كی ئێس 400ی ڕووسی بكڕێت.