به حه‌وت هه‌زار دیناری زیاتر هاووڵاتییان له ڕۆتین و ماندووبوون ڕزگاریان ده‌بێت
هێشتا كێشه‌ى به ئه‌لیكترۆنیكردنى سیستمى داواكارینامه "عه‌ریزه‌نووس" به‌رده‌وامه و به‌شێك له عهریزهنووسهكانى هه‌رێمى كوردستان نیگه‌رانن، به‌ڵام "وشه" له‌م ڕاپۆرته‌دا وردهكاریى سیستمه‌كه ده‌خاته ڕوو كه له سوودى خه‌ڵك و عهریزهنووسهكانه و هه‌وڵێكه بۆ به ئه‌لیكترۆنیكردنى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
عهریزهنووسهكان پێیان وایه ئه‌و كاره به‌هۆى ئه‌وه‌ى له ڕێى كۆمپانیایه‌كه‌وه ده‌كرێ و له‌ژێر چاودێرى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندایه، مافى ئه‌وان پێشێل ده‌كرێ و له سه‌ره‌تایش پێیان گوتراوه كه مانگانه 250 هه‌زار تا 300 هه‌زاریان وه‌ك مووچه پێ ده‌درێ، به‌ڵام عهریزهنووسهكان ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه.
سدیق نازه‌نینى یه‌كێك له عهریزهنووسهكانى دادنووسى هه‌ولێر، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، سه‌ردانى كۆمپانیاكه‌یان كردووه كه به‌نیاز بووه ئه‌و سیستمه دابنێ بۆ به ئه‌لیكترۆنیكردنى عهریزهنووسى، پێیان گوتوون ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌و كاره ده‌كه‌ن به مووچه‌یه‌كى مانگانه داده‌مه‌زرێن.
ڕوونی كرده‌وه "له سه‌ره‌تادا پێیان گوتووین مووچه‌كه 250 هه‌زار تا 300 هه‌زار ده‌بێت، به‌ڵام ڕه‌تمان كرده‌وه، چونكه عهریزهنووسهكان به‌و جۆره‌ى ئێسته زۆر زیاتر له‌وه په‌یدا ده‌كه‌ن".
ئه‌و عه‌ریزه‌نووسه ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر سیستمه‌كه پێ نه‌دراوه، به‌ڵام دڵنیاییان پێ دران كه جێبه‌جێ ده‌كرێ و ئه‌وانیش هه‌موو گوشارێك ده‌كه‌ن تا مه‌ترسیی نه‌كه‌وێته سه‌ر بژێوییان.
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه"، ئێسته به‌شێك له عهریزهنووسهكان له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه ڕێككه‌وتوون و بڕیارى دامه‌زراندنیان دراوه، ته‌نیا له خولێكی فێركردنی سیستمه‌كه‌دا به‌شدارییان پێ ده‌كرێ.
ورده‌كارى سیستمه‌كه به‌و جۆره‌یه كه عه‌ریزه‌نووسین ببێت به ئه‌لیكترۆنی، هه‌موو شتێك ده‌بێ به ئه‌لیكترۆنی و ئیتر به ده‌ست نووسین و وێنه‌گرتنی ده‌ره‌وه و كۆپیكردن نامێنێ، به‌پێى سیستمى ئێسته سێ تا چوار هه‌زار دینار له‌لایه‌ن عهریزهنووسهكان وه‌رده‌گیرا و پێنج هه‌زار بۆ وێنه‌گرتن و كۆپی وه‌رده‌گیرا.
هه‌ر به‌پێى ئه‌و سیستمه كۆنه‌ى عه‌ریزه‌نووسین، 15 هه‌زار به‌پێى كه‌یسه‌كه وه‌رده‌گیرا و هیچ شوێنێكى دانیشتن بۆ هاووڵاتییان نه‌بووه تا چاوه‌ڕێ بكه‌ن، به‌گشتیی كۆی ئه‌و پاره‌ى له هاووڵاتییان ده‌ڕوات له كاری ده‌ستیدا 18 هه‌زار دینار بوو.
به‌ڵام به جێبه‌جێكردنى ئه‌و سیستمه نوێیه كه به ئه‌لیكترۆنى ده‌كرێ، كوالێتی كاغه‌ز جۆرێكه ساخته ناكرێ، پرۆسه‌كه خێرایه و هاووڵاتییان له چاوه‌ڕوانى نامێننه‌وه و شوێنی پشوو دابین ده‌كرێت بۆ سه‌ردانكه‌ر، سیستمه‌كه به هه‌موو جێیه‌ك ده‌به‌سترێته‌وه و ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌وێ ده‌رده‌چن له ھه‌موو فه‌رمانگه‌یه‌ك چێك ده‌كرێن كه ته‌واوه یان ساخته‌یه.
هاوكات ئه‌و سیستمه هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌نامه گرنگانه‌ى بۆ خانوو و زه‌وى به‌كار دێن، واتا ئه‌گه‌ر هه‌وڵى ساخته‌كردنى تاپۆ یان هه‌ر شتێكى تر هه‌بێ، ئه‌وه ئاشكرا ده‌بێت و تێچووى هاووڵاتیی له سیستمى ئه‌لیكترۆنى 25 هه‌زار دیناره. هاوكات له قۆناغی یه‌كه‌مدا سیستمه‌كه دادنووس و تاپۆ به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
پێشتر پرۆسه‌ی بریكارنامه و كاروباره‌كانی دادنووس كه رۆژانه خه‌ڵكی پێویستیه‌تی، به‌ده‌ست ده‌كرا و بۆ نموونه له كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بریكارنامه‌یه‌كی گشتیی‌دا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیستمه‌كه ئه‌لیكترۆنی نییه، فه‌رمانگه‌كان ئاگه‌داری ورده‌كاری نه‌ده‌بوون و وه‌ك ده‌گوترێ، خانوو هه‌یه له‌لایه‌ن بریكاره‌وه فرۆشراوه، له كاتێكدا خاوه‌نی خانووه‌كه بریكارنامه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام تاپۆ پێی نه‌زانیوه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" هه‌موو ئه‌وانه‌ی كارى عهریزهنووسى ده‌كه‌ن، دواى بینینى خولێكى تایبه‌ت داده‌مه‌زرێن، ته‌نیا ئه‌وانه‌ى كارمه‌ندى حكوومه‌تن مافی دانامهزراندن نایانگرێته‌وه.
ڕێبین سه‌باح پارێزه‌رى ئه‌و عهریزهنووسانه، به"وشه"ى گوت، ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه داواكارى گشتیی هه‌رێمى كوردستانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه و بڕیار دراوه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كاره بكرێ.
ڕوونی كرده‌وه كه عهریزهنووسهكان ناڕازین و پێویسته ئه‌گه‌ر سیستمه‌كه جێبه‌جێ بكرێ، مافى ئه‌و عهریزهنووسانه دابین بكرێ، چونكه ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایی ده‌ببڕن و مان بگرن، زیانى بۆ هه‌موو كاره‌كان ده‌بێت.
پارێزه‌ره‌كه ئاماژه‌ى به‌وه كرد، "به‌دواداچوون له‌سه‌ر سیستمه‌كه كراوه، به‌ڵام پێویسته كۆمپانیاى جێبه‌جێكار ورده‌كارى و دڵنیایی بداته عهریزهنووسهكان، چونكه ئه‌وان پێیان وایه شوێنیان له‌ق ده‌بێت بۆیه ناڕازین". ئاماژه‌ى كرد، پێویسته خه‌ڵكیش دڵنیا بكرێته‌وه كه ته‌نیا 25 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێ نه‌ك دواتر به‌هۆى ڕۆتینه‌وه زیاتر بێت.
هێشتا هیچ سكاڵایه‌ك له‌وباره‌یه‌وه به په‌رله‌مانى كوردستان نه‌گه‌یشتووه، په‌رله‌مانتارێكیش ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر عهریزهنووسهكان ناڕازین، پێویسته سكاڵا تۆمار بكه‌ن.
نزار مه‌لا غه‌فار ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، كێشه‌یه‌ك له بابه‌تى عهریزهنووسهكان هه‌یه، به‌ڵام هێشتا هیچ سكاڵایه‌ك له‌وباره‌یه‌وه نه‌گه‌یشتووه‌ته په‌رله‌مانى كوردستان تا به‌دواداچوونى له‌سه‌ر بكرێ.
ڕوونی كرده‌وه كه هه‌ر كاتێك سكاڵا تۆمار بكرێ، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ن. به‌ڵام په‌رله‌مانتاره‌كه ده‌ڵێ، "پێویسته دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به ئه‌لیكترۆنى بكرێن و چیتر بابه‌تى نووسین نه‌مێنێ، چونكه له ڕووى كارگێڕییه‌وه كاره‌كان ئاسانتر و باشتر ده‌كات".
دووپاتى له‌وه‌یش كرده‌وه كه ئه‌لیكترۆنى كاروباره كارگێڕییه‌كان ڕۆتین و ماندووبوونى خه‌ڵك كه‌متر ده‌كاته‌وه و ئاستى شه‌فافییه‌ت و نه‌مانى واسیتهیش به‌رز ده‌كاته‌وه.
په‌رله‌مانتارێك: كاروبارى ئیدارى به ئه‌لیكترۆنى بكرێ، ڕۆتین و واسیته كه‌م ده‌بێته‌وه