پەتای لیستیریا هەڕەشە لە جیهان دەكات

:: PM:03:40:22/08/2019 ‌
وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی پەتای لیستیریا دەدات، تا ئێستەش 150 كەس تووش بووە و كەسێكیش گیانی لە دەستداوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 22ی ئاب، وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا لە بەیاننامەیەكدا بڵابوونەوەی پەتای لیستیریای راگەیاند و هۆشداریدا لە بڵابوونەوەی پەتایەكە لە تەواوی وڵات، دوای ئەوەی 150 كەس تووش پەتایەكە بووینە و كەسێكیش بەهۆیەوە گیانی لە دەستداوە.

مەترسی بڵابوونەوەی پەتایەكە بە رووی وڵاتانی تر لەوێوە سەرچاوەی گرتووە كە ساڵانە 80 ملیۆن گەشتیار روو لە ئیسپانیا دەكەن، وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیش گومان دەكات 523 كەسی تریش هەڵگری پەتای لیستیریا بن.

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی رێكخراوی ئەندەلس، پەتایەكە گۆشتی بەراز هۆكاری پەتایەكەیە، بەڵام هەندێك حالەتی تر لە هەرێمی كەتالۆنیا تۆمار كراوە و هێشتا 50 تووشبوو لە نەخۆشخانەكانن و چارەسەر وەردەگرن.

پەتای لیستیریا، پەتایەكی بەكتریایی سادەیە، بەڵام دەكرێت پەتایەكە كوشندەش بێت لەسەر ئەو ژنانەی دووگیانن یان لاوازی بەرگری لەشیان هەیە لە تووشبوون بە نەخۆشی.
 
وەزارەتی تەندورستی ئیسپانیا، هۆشداری داوەتە وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا و رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای لیستیریا، دووپاتیش لەوە دەكاتەوە ئەو ژنە 90 ساڵەی سێشەمی رابردوو گیانی لە دەستدا، هۆیەكەی بۆ ئەو پەتایە دەگەڕێتەوە.

بەپێی بەدواداچوونەكانیش بێت، پەتایەكە سەرەتا لە كارگەیەی ماجرودیس لە سڤیلیا بڵاوبووەتەوە، ئەمەش هۆكار بووە لە كۆكردنەوەی هەموو بەرهەمەكانی ئەو كارگەیە لە بازاڕەكان.


وشە - فه‌رمان سادق