كۆمپانیای ئۆدی له نوێترین به‌رهه‌مدا یه‌كێك له ناوازه‌ترین جۆره‌كانی ئۆتۆمبێلی نمایش كرد كه ئه‌ویش "ئۆدی ئاڕ ئێس شه‌ش"ی مۆدێل 2020 و وه‌ك كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی كردووه، هێز و دیزاینی ئه‌م ئۆتۆمبێله شۆكتان ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی"
caricos" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می نمایش كراویی ئۆدی و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئۆدی له پێشانگا تایبه‌ته‌كانیدا ئۆتۆمبێلێكی نوێی نمایش كرد به‌ناوی "ئۆدی ئار ئێس شه‌ش" به‌شێوازێك و دیزاینێكی نوێوه كه هه‌وادارانی ئه‌و به‌رهه‌مه تووشی سه‌رسامی بوون.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه گۆڕانكارییه‌كی زۆر كراوه له دیزاین و هێزی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌كه‌دا و ناوه‌وه‌یشی فراوانتر كراوه به‌راورد به ئۆتۆمبێله كۆنه‌كان، جگه له‌وه‌یش بزوێنه‌ره‌كه‌ی گه‌وره‌تر كردووه كه هه‌شت پستۆنه و بزوێنه‌ره‌كه‌یشی 3.0 لیتر و هێزی 430 ئه‌سپشی هه‌یه، هه‌روه‌ها دیزاینه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی پشت چه‌ماوه دروست كردووه، به‌ڵام له‌باره‌ی نرخه‌كه‌یه‌وه هیچ نه‌گوتراوه، چونكه ساڵی داهاتوو ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
ئۆدی كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانییه، تایبه‌ته به‌دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌و كۆمپانیایه سه‌ر به گرووپی كۆمپانیاكانی ڤۆڵكسواگۆنه و مێژووی دامه‌زراندنی كۆمپانیاكه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1899، به‌ڵام دوای دامه‌زراندن و ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌و كۆمپانیایه، چه‌ند كێشه‌یه‌كی تووش بوو و نه‌یتوانی كاره‌كانی به‌باشی بكات تا ساڵی 1969 كه له‌و كاته‌وه توانی قازانجێكی زۆر بكات و ئێسته‌یش خاوه‌نی چه‌ندان ئۆتۆمبێلی به‌هێزه و ساڵانه داهاتێكی زۆری هه‌یه.