كۆمه‌ڵه‌ی كێلگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی كوردستان/ لقی سلێمانی هۆكاری گرانبوونی نرخی مریشك ئاشكرا ده‌كات و ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، 45%ى هۆڵی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیان داخراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ى ئاب، كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه و ڕایان گه‌یاندووه، توانیویانه به‌رهه‌م هێنانی مریشكی زیندوو له ناوخۆدا به‌ته‌واوه‌تی بازاڕه‌كانی پێ پڕبكه‌ینه‌وه له‌خواستی بازاڕ زیاتر بێت و هۆكاری گرانبوونی نرخی مریشك پێوه‌سته به نه‌بونی به‌رهه‌م له ناو كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان به‌ھۆی به‌رده‌وامی زیانی خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان.
ئاماژه به‌وه‌یش كراوه كه 45%ى هۆڵی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیان داخراوه ئه‌مه‌ش به‌ھۆكاری ئه‌و زیانه زۆره‌ی به‌ریان كه‌وتووه و 25%ى خاوه‌ن هۆڵه‌كان جوچكیان ده‌ست ناكه‌وێت تا بیخه‌نه ناو ھۆڵه‌كان.
داواكارن كه لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان كار بكه‌ن له‌سه‌ر دیاریكردنی نرخ و لیژنه‌یه‌ك دروستبكات بڕو تێچووی مریشك دیاربكات.
هاوكات له به‌یاننامه‌كه‌دا چه‌ند خاڵێكى تر ده‌خه‌نه ڕوو كه به پێویستى ده‌زانن حكوومه‌ت بڕیارى له‌سه‌ر بدات كه ئه‌وانه‌ن:
1- قه‌ده‌غه‌كردنی مریشكی به‌ستوو.
2-هه‌رزانكردنی عه‌له‌ف و ئازادكردنی ھاورده‌كردنی له‌وڵاتانه‌وه بۆئه‌وه‌ی تێچووی مریشك ھه‌رزانتربكه‌وێت له‌سه‌ر خاوه‌ن كێڵگه‌كان و به‌ھه‌رزانیش بگات به‌ده‌ست ھاووڵاتییان.
3-دانانی لیژنه‌ی چاودێری له‌سه‌ر ھاورده‌كارانی عه‌له‌ف و ده‌رمان.
4-پشتیوانیكردن و بازاركردنه‌وه بۆ به‌رھه‌می ناوخۆی.