ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیژنه‌ی دارایی رای ده‌گه‌یه‌نێت، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه بۆ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020 ئه‌نجام درا، پێشنیازێك هه‌یه كه باس له پێدانی پاره ده‌كات به هاووڵاتییان، له بری به‌شه‌خۆراك و پێشی وایه ئه‌و پێشنیازه سه‌رناگرێت و قورسه.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه (22ی ئاب) جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه بۆ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوو كرا، پرسی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان وه‌ك خۆی مابووه‌وه و ده‌ستكاری نه‌كرابوو، به‌ڵام پێشنیازێك هه‌یه كه له بری به‌شه‌خۆراك مانگانه پاره بدرێت.
ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌و پێشنیازه سه‌رناگرێت و كارێكی قورسه، چونكه ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی كه ئه‌گه‌ر بدرێت به هاووڵاتییان زۆر كه‌مه، به‌ڵام له‌ڕووی ماده‌كانه‌وه له ساڵی داهاتوو كوالێتیان باش ده‌بێت و وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته نامێنێت.
پێشنیازێكی تری ئاشكرا كرد كه بریتییه له‌وه‌ی، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له‌ڕووی مادییه‌وه داراییان باشه، به‌تایبه‌ت په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌وانه‌ی مووچه‌ی زۆریان هه‌یه، به‌شه‌خۆراكیان پێ نه‌درێت و لاببرێن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وكات ده‌توانرێت گۆڕانكارییه‌كی باش له‌ڕووی جۆر و شێوازی به‌شه‌خۆراك بكرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی باسی له‌وه‌ش كرد، دۆخی عێراق ئه‌وه قبووڵ ناكات به‌شه‌خۆراك ده‌سكاری یان گۆڕانكاری تێدا بكرێت چونكه به‌شێكی زۆری هاوڵاتیان پشتیان به به‌شه‌خۆراك به‌ستووه، ته‌نیا له دۆخێك‌دا نه‌بێت رێژه‌ی بێكاری بۆ ئاستێكی زۆر كه‌م دابه‌زێت، دارایی هاوه‌ڵاتییان باش بێت و به‌رزبێته‌وه به‌بێ ئه‌وه، قورسه به‌شه خۆراك ده‌سكاری بكرێت.
به‌پێی ئامارێك له عێراق زیاتر له 35 ملیۆن كه‌س فۆڕمی به‌شه خۆراكیان هه‌یه و له‌و رێژه‌یه‌ش كه‌متر له 20 ملیۆن به‌شه‌خۆراكی مانگه وه‌رده‌گرن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی