دوای نەمانی سووری مانگانە بەمشێوە كێشی لەش كەم بكەوە

:: PM:08:38:22/08/2019 ‌
زۆرێك لەژنان تووشی زیاد بوونی كێش دەبن لەكاتی وەستانی سووری مانگانەدا، چونكە ئاستی ئیسترۆجین نزم دەبێتەوە تووشی كەم خەوی دەبێت و میتابۆلیزم خاو دەبێتەوە كار لە ماسولكەكان دەكات ئەم گرفتانە هەمووی لە سكدا دروست دەبێت چەندان پێشهاتی تەندروستی دروست دەكات لە لەشدا . 

كەمكردنەوەی كێش لە قۆناغەدا كارێكی ئاسان نیە، بۆیە پێویستە بەپێی پلان و رێكخستنی خۆراك كێشی لەش كەم بكرێتەوە ئەمانە چەند رێگایەكن بۆ كەمكردنەوەی كێش بە شێوەیەكی تەندروست.

یەكەم: خۆراكی پر لە پێكهاتەی خۆراكی بخۆ، ئەگەر بتەوێت كێشی لەشت كەم بكەیتەوە ئەوە پێویستە برێكی كەمتر كالۆری بخۆیت. یان گۆران لە خۆراكی رۆژانەدا دروست بكەیت باشتر وایە ئەو خۆراكانە بخورێت كە برێكی زۆر پێكهاتەی خۆراكی تێدایە وەكو سەوزە و پرۆتین و دانەوێڵە و میوە.

دووەم: زیادكردنی چالاكی رۆژانە، زیادبوونی كێش چەندین گرفت لە لەشدا دروست دەكات بەتایبەتی لەكاتی نەمانی سووری مانگانەدا.بەپێی توێژینەوە پزیشكیەكان پێویستە كێش لەم قۆناغەدا بە شێوەیەكی نمونەی بمێنێتەوە. بەردەوام وەرزش بكرێت و جوڵ‌ی لەش زیاد بكرێت بەتایبەتی لە بەیانیاندا. 

سێیەم: كەمكردنەوەی خواردن، ئەگەر بتەوێت لە قۆناغی نەمانی سووری مانگانەدا كێشت كەم بكەیتەوە ئەوە پێویستە خۆراكی رۆژانەت كەمتر بكەیتەوە برێكی كەمتر بخۆیت پێویستە خۆراكی رۆژانەت دیاریكراو بێت.باشتر وایە خۆراكی سووك بخورێت لە شەواندا و زیاتر لە بەیانیاندا خۆراكی باش بخورێت.

چوارەم: خۆراكی تەندروست بخۆ، ئەگەر بتەوێت كێشی لەشت كەم بكەیتەوە ئەوە باشتر وایە ئەو خۆراكانە بخورێت كە كار لە كێشی لەش ناكەن.باشتر وایە خۆت بەدوور بگریت لەو خۆراكانەی كە دەبنە هۆی زیاد بوونی كێش وەك  خۆراكی چەور و دروستكراو.

پێنجەم: باش بنوو، بۆ ئەوەی كێشی لەشت ئاسایی ببێتەوە لە قۆناغی وەستانی سووری مانگانەدا پێویستە باشتر بنوویت بۆ ئەوەی شاستی وزەت بەرز ببێتەوە میتابۆلیزم خێرا ببێت. كاتێك كەم دەنویت هۆرمۆنەكانی لەش تێك دەچن و پێكهاتەی چەوری لەش زیاد زیاد دەكات و وزەیەكی كەمتر سەرف دەكرێت بۆیە پێویستە لەم قۆناغەدا زۆر بنوویت بۆ ئەوەی كێشی لەشت كەم ببێتەوە.



وشە - ئاوات ئازاد