سوودە تەندروستییەكانی هێلكە شەیتانۆكە

:: PM:08:43:22/08/2019 ‌
هێلكە شەیتانۆكە بە رێژیەكی زۆر لە باخچەكاندا هەیە یان فەرەنسیەكان وەكو خۆراك بەكاریدەهێنن، ئەم هێلكە شەیتانۆكە چەندان ساڵە بۆ جوانكردنی پێست بەكاردەهێنرێت و پێكهاتەی سەرەكی تێدایە لەگەڵ ئاو خوێ‌ ئەم هێلكە شەیتانۆكە زیاتر لە لایەن كۆرییەكانەوە بەكاردەهێنرێت كاریگەریەكی زۆر لەسەر پێست دروست دەكات.

سوودی هێلكە شەیتانۆكە چیە بۆ پێست؟
هێلكە شەیتانۆكە رێگە لە دروستبوونی برین دەگرێت و یارمەتی چاكبوونەوەی شانەكان دەدات و كۆلاجین بە پێست دەبەخشێت وە ترشی گلیكۆلیك تێدایە وە دژە بەكتریایی سوود بەخشی تێدایە لەگەڵ ئەلاستین هەروەها ترشی هایلرۆنیك.

سوودی بەكارهێنانی هێلكە شەیتانۆكە چیە بۆ پێست چ كاریگەریەك لەسەر پێست دروست دەكات؟
یەكەم: چاككردنەوەی برین باشتر دەكات، بەهۆی بوونی ئەو پێكهاتە كیمیایانەی كە تێیدایە یارمەتی چاككبوونەوەی بریت دەدات و چاككبوونەوەی برین خێرا تر دەكات و خانە مردووەكان لادەبات.

دووەم: دژی پیربوون، سوودێكی تری هێلكە شەیتانۆكە ئەوەیە كە یارمەتی رێگریكردن لە پیربوون دەكات و چرچی كەم دەكاتەوە و رێگە لە پیربوونی پێست دەگرێت. هەروەها دەتوانرێت رۆژانە بۆ ماوەی 15 خولەك بۆ پێست بەكاربهێنرێت هەتا هەشت هەفتە دواتر هەست بە كاریگەریەكەی دەكەیت لەسەر پێستت.

سێیەم: هەوكردن كەم دەكاتەوە، سوودێكی تری هێلكە شەیتانۆكە ئەوەیە كە هەوكردن كەم دەكاتەوە و تایبەتمەندی دژە هەوكردنی هەیە. سوور بوونەوە ئاوسان كەم دەكاتەوە لەسەر پێست بەم شێوەیە پێست باشتر دەكات.

چوارەم: چارەسەری زیپكە و برین دەكات، هێلكە شەیتانۆكە باشترین چارەسەرە بۆ زیپكە چونكە تایبەتمەندی دژە میكرۆبی هەیە هەروەها دژە سووربوونەوەیە بەم شێوەیە چارەسەری زیپكە دەدات و رێگە لە دروستبوونی برین دەگرێت دوایی زیپكە.

پێنجەم: پێكهاتەی پێست باشتر دەكات، هێلكە شەیتانۆكە برێكی باش پێكهاتەی تێدایە وەكو كۆلاجین و ئەلاستین كە پێكهاتەی پێست باشتر دەكات و رێگە لەو گرفتانە دەگرێت كە تووشی پێست دەبن.

دەتوانرێت هێلكە شەیتانۆكە بە شێوەیەكی راستەوخۆ بۆ پێست بەكاربهێنرێت بۆ ماوەی 15 خولەك و پاشان پێست بەئاو بشۆردرێت بەم شێوەیە هەموو ئەو پێكهاتە زیان بەخشانە لە پێست لادەبات و برێكی باش كۆلاجین و پێكهاتەی سوود بەخش بە پێست دەبەخشێت و رێگە لە چەندان زیان دەگرێت.



وشە - ئاوات ئازاد