زۆرێك له دایك و باوكان، ئه‌و پرسیاره له مێشكیاندا كۆبووه‌ته‌وه نازانن وه‌ڵامه‌كه‌ی چییه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كامه ته‌مه‌ن گونجاوه تا ئامێرێكی هۆشمه‌ند بدرێته ده‌ست منداڵ.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، ئامێره هۆشمه‌نده‌كانی كه "سكرین ته‌چ"ن، وه‌ك ئای پاد و تابلێته‌كان، ئه‌وا له ته‌مه‌ی 3 ساڵیه‌وه ده‌توانی بیده‌یتێ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه ڤیدیۆ و یاریی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی پێ ببینێ و ده‌ست بۆ ڕه‌نگه‌كان درێژ بكات، به‌ڵام نابێ ڕۆژانه له 30 خوله‌ك زیاتر بێت.
له دوای ئه‌وه ته‌مه‌نه، ده‌توانن زیاتر به‌كاری بهێنن، به‌ڵام هه‌رگیز نابێ بگاته دوو سه‌عات، چونكه زیاتر له‌و كاته، منداڵه‌كه تووشی گۆشه‌گیری و خه‌مۆكی ده‌كات و ورده ورده له كۆمه‌ڵ دووری ده‌خاته‌وه.
سه‌باره‌ت به مۆبایل، كۆمپانیای "Influence Central" ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه پێش ساڵی 2012 له خوار ته‌مه‌نی 12 ساڵ منداڵ مۆبایلی به‌كار نه‌ده‌هێنا، به‌ڵام له ئێسته‌دا ته‌مه‌نه‌كه بۆ 10 ساڵ كه‌م بووه‌ته‌وه، یه‌كێكیش له هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه، دایكان و باوكان بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان واز له ئامێره‌كانی خۆیان بهێنن، مۆبایلیان بۆ ده‌كڕن.
پسپۆڕان ده‌یخه‌نه ڕوو كه به‌كارهێنانی ئامێره هۆشمه‌نده‌كان بۆ منداڵ سوودبه‌خشه و مێشكی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز نابێ له خوار ته‌مه‌نی 13 ساڵ، مۆبایل و هۆكاره‌كانی پێوه‌ندی بگرن به ده‌ستیانه‌وه، مه‌گه‌ر بۆ كات و دۆخی تایبه‌ت نه‌بێ.