هێشتا ناونانى منداڵانى كورد به‌ناوى عه‌ره‌بى بره‌وى هه‌یه، به‌ڵام ئێسته شه‌پۆلێكى ناونانى منداڵانى كورد به‌ناوه ئه‌وروپى و بیانییه‌كانى تریش ده‌ركه‌وتووه كه بۆ كاریگه‌رى ته‌كنۆلۆژیا و جیهانگیرى ده‌گه‌ڕێته‌وه، شاره‌زایانى ده‌روونى پێیان وایه، ناوى منداڵ كاریگه‌رى له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییان ده‌بێت و ئامۆژگارى دایك و باوكان ده‌كه‌ن به هۆشیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ناوى منداڵه‌كانیان بكه‌ن.
ئارام مه‌حموود دانیشتوویه‌كى هه‌ولێره و دوو كوڕ و كچێكى هه‌یه، هه‌رچه‌ند ناوى كچه‌ى كوردییه، به‌ڵام كوڕه‌كانى به‌ناوى عه‌ره‌بییه‌وه ناو ناوه.
ئه‌و به "وشه" ده‌ڵێ، "خۆم ناوم له كچه‌م ناوه، به‌ڵام به‌هۆى كاریگه‌رى و فشارى خێزانه‌كه‌مان ناچار بووین ناوى عه‌ره‌بى له كوڕه‌كانم بنێین، ئه‌وه‌ش به ره‌زامه‌ندى خۆم نه‌بوو".
ناونانى منداڵانى كورد به ناوى عه‌ره‌بى، فارسى و توركى به‌پێى به‌شه داگیركراوه‌كانى كوردستان جێكه‌وتووه، به‌ڵام ناوى عه‌ره‌بى به‌هۆى كاریگه‌رى ئاینییه‌وه زیاتر ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌یه.
پڕۆفیسۆر د. عومه‌ر په‌تى مامۆستا له زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین و پسپۆڕى ده‌روونى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، "نه‌بوونى هۆشیارى و هه‌ستى خۆبه‌كه‌مزانین و چاولێكه‌رى، واى كردووه كه ژماره‌یه‌كى زۆر له خه‌ڵك ناوى عه‌ره‌بى و بیانى له منداڵه‌كانیان بنێن، له‌كاتێكدا ناو له ڕووى ده‌روونییه‌وه ده‌بێت هه‌ستى دڵنیایى و شوناسى كه‌سیه‌تى به منداڵ ببه‌خشێت و واتادار بێت".
په‌تى ده‌ڵێ، "خودا ئێمه‌ى به كورد دروست كردووه و ده‌بێت كوردبوون له ناونانى منداڵه‌كانماندا ره‌نگ بداته‌وه، به‌ڵام كاریگه‌رى دراماكانى تیڤییه‌كان و ته‌كنۆلۆژیا ڕۆڵى زۆر نه‌رێنى بینیوه له‌وه‌ى كه دایك و باوكى ئێمه ناوى كاره‌كته‌ره‌كانى ناو دراماكان له منداڵى خۆیان بنێن".
ساڵى 2016 له نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایكبوون و منداڵان له هه‌ولێر 31 هه‌زار و 991 منداڵ له دایك بوون، له‌و ژماره‌یه‌دا 16 هه‌زار و 352 منداڵى كوڕ و 15 هه‌زار و 639 منداڵى كچ بوون.
كه‌ژاڵ شاكر به‌رپرسى ئامار له نه‌خۆشخانه‌ى له دایكبوون و منداڵان له هه‌ولێر به "وشه" ده‌ڵێ، "زۆربه‌ى منداڵانى له دایكبوو له ساڵى رابردوودا، منداڵى ئاواره و په‌نابه‌ران بوون كه به‌هۆى شه‌ڕى داعشه‌وه روویان له كوردستان كردووه، له‌به‌رئه‌وه له‌دایكبوون له ساڵى 2016دا، به‌رێژه‌ى 30% به‌راورد به ساڵى پێشتر هه‌ڵكشاوه".
به‌ڕێوه‌به‌رى ئامار له نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایكبوون روونى ده‌كاته‌وه، به‌رێژه‌ى 60%ى ئه‌و منداڵانه‌ى له‌و ساڵه‌دا له دایك بوون، به‌ناوى عه‌ره‌بى و بیانییه‌وه ناو نراون، به‌ڵام هۆكارى هه‌ڵكشانى رێژه‌ى ناوى عه‌ره‌بى و بیانى، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه زۆربه‌ى منداڵه‌كان منداڵى ئاواره و په‌نابه‌ره‌كانن، ئه‌وه جگه له‌و دایك و باوكه كوردانه‌ى كه ناوى عه‌ره‌بى و بیانى له منداڵه‌كانیان ده‌نێن.
رووپاك قادر چالاكى مه‌ده‌نى له بوارى منداڵان و سه‌رۆكى تیپى شانۆى منداڵان بۆ "وشه"ى روون كرده‌وه، "دابونه‌ریتى ئاینى زاڵه به‌سه‌ر هزرى دایك و باوكانى ئێمه، له‌به‌رئه‌وه په‌نا بۆ ناوى عه‌ره‌بى ده‌به‌ن".
ئه‌و روو له دایك و باوكان ده‌كات و ده‌ڵێ، "منداڵ هێنانه دنیا و ناولێنانى به‌رپرسیاریه‌تییه‌كى مرۆیى و ئاینى و ئه‌خلاقییه و پێویسته ناوى شیاوى كوردى له منداڵه‌كانیان بنێن بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا ناوه‌كه كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر كه‌سێتییان دروست نه‌كات".
حه‌یات مه‌جید په‌رخى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ڕ‌ۆشنبیرى له په‌رله‌مانى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، "ناولێنانى بیانى و عه‌ره‌بى له منداڵ وه‌ك دیارده‌ى لێ هاتووه و له ڕابردوو و ئێسته‌شدا هه‌ستى خۆبه‌كه‌مزانینیان له هزرى تاكى كورد دروست كردووه كه هه‌موو كات بێگانه‌ى له خۆى بێ باشتر بێت".
په‌رخى ده‌ڵێ، "ناولێنانی عه‌ره‌بیش له منداڵى كورد، جۆرێكه له سیاسه‌تى ته‌عریبكردن كه كاتى خۆى ڕ‌ژێمى به‌عس به‌سه‌ر تاكى كورد پێڕه‌وى ده‌كرد، به‌داخه‌وه ئێسته‌ش شوێنه‌واری ئه‌و عه‌قڵییه‌ته ده‌بینرێت".
په‌رخى به‌لایه‌وه باشتره ناوى بیانى له منداڵ بنرێت تا به ناوى عه‌ره‌بى، "چونكه كورد به ده‌ست عه‌قڵییه‌تى عه‌ره‌ب زۆر ئازارى چه‌شتووه له ڕابردوو و ئێسته‌شدا. جگه‌له‌وه‌ى ته‌عریب هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر كورد نه‌ك ئه‌وانى تر".
هه‌ولێر- هێمن ره‌فیق