گۆڤاری
فۆرێن پۆلسی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا هه‌ڕه‌شه‌ی یه‌كجار گه‌وره و ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكانی مرۆڤایه‌تی دروست ده‌كه‌ن و جیهان ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی بێ خۆراكی ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌یش دوای بڵابوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی دوور و درێژ ده‌بێ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سیسته‌می خۆراكی جیهانی.
به گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی كه تیمی حكوومی و نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به بواری ژینگه‌ی "ئای پی سی سی" و ده‌سته‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به پێوانه‌كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌ترسییه‌كان پێیداچووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه داڕمانی به‌سته‌ڵه‌ك و به‌فری سه‌ر چیای هیمالایا كێشه‌ی زۆر دروست ده‌كات و ئاستی ئاوی ده‌ریا به‌رز ده‌كاته‌وه، هاوكات ئه‌مه ده‌بێته هۆی دروستبوونی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی كشتوكاڵ و نه‌بوونی خۆراك.
ئاماژه دراوه، وڵاتانی ئاسیا بۆ خواردن و خواردنه‌وه و كشتوكاڵیش سوود له ئاوی شاخه‌كانی هیمالایا وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئێسته به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و ده‌رچوونی گاز له كه‌لێنه‌كانی چیاكا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر شاخه و به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی دروست ببێت، به داڕمان و توانهوهیشی ئه‌وا 800 ملیۆن كه‌س له ئاسیا بێ كار و خۆراك ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه ڕاپۆرته‌كه هۆشداری داوه، كه ڕووبه‌ڕێكی یه‌كجار فره‌وانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕووی له وشكبوون و به بیابانبوون كردووه، بۆیه له‌وێش كاره‌ساته‌كه دروست ده‌بێ و پلهگهی گه‌رمای گۆی زه‌ویش دوو پله‌ی سه‌دی زیادی كردووه.