نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا لە سەرەتای ئەم هەفتەیەی بازاڕی بۆرسەوە ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و ئەم هەڵكشانە لە نرخی نەوتیش تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە بەردەوامە.
بەگوێرەی پێگه‌ى فه‌رمى
"dailyfx" ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23ی ئاب، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی و نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه.
1. نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكا به 55 دۆلار و 42 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
2. نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنتیش به 60 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ گەشبنینی شارەزایان بۆ داهاتووی هەڵسوكەتی هەردوو زلهێزی ئابووری دنیا واتە چین و ئەمەریكا دەگەڕێننەوە و پێیان وایە بۆ ڕێگرتن لە سستبوونی گەشەی ئابووری دنیا هەنگاوی هەڵە نانێن.
ئەمەریكا بڵاوی كردووەتەوە سزاكانی سەر كۆمپانیای هواوی چین بۆ كڕینی پارچەی یەدەگ لە كۆمپانیا ئەمەریكییەكان دوادەخات و ئەمەش هۆكار بووە لەوەی تا ئاستێك جەنگی ئابووری نێوان ئەمەریكا و چین دابمركێتەوە.
بڕیارە مانگی داهاتوو ئەمەریكا و چین دووبارە بكەونە دانوستان و ئەو لێدوانانەیش هەردوولایەن بڵاویان كردووەتەوە ئاماژەی ئەرێنین بۆ هێمنبوونەوەی گرژییەكان.
لەلایەكی ترەوە ئۆپێك پێشبینی كردووە ئاستی داخوازی لەسەر بازاڕی نەوت بەرز ببێتەوە، بۆیە بازاڕی نەوت لە ژێر كاریگەریی ئەم پێشبینییە لە بەرزبوونەوەدایە.