بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕای دەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی وەرگەرانی بارهەڵگرێكی سووتەمەنی لەسەر ڕێگهی دووكان ـ سلێمانی شۆفێرەكەی بریندار بووە، بەوهۆیەوە بۆ ماوەیەك ڕێگاكە داخرا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا كه وێنهیهكى له ژوورى ههواڵى سلێمانى بۆ ڕۆژنامهنووسان بڵاو كردووهتهوه ڕاى گهیاندووه، ئەمڕۆ هەینی 23ى ئاب، بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێكی سووتەمەنی لەسەر ڕێگهی دووكان - سلێمانی شۆفێری بارهەڵگرەكە بریندار بووە.
زیاتر هاتووه، بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرەكەوە ڕێگهكە ئاستەنگی بۆ دروست بووە، شۆفێران ڕێگهی چوون بۆ دووكان بەكار دەهێنن بۆ گەڕانەوە، تیمەكان و بەرگری شارستانی سەرقاڵی پاككردنەوەی ڕێگهكەن.