ئه‌گه‌رچی هاورده‌كردنی ترێ له ده‌ره‌وه بۆ ناوخۆی هه‌رێم ڕێگه‌پێدراو نییه و قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام له بازاڕ و شوێنه‌كان ترێی هاورده زیاتر له به‌رهه‌می ناوخۆ هه‌یه و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵیش ده‌ڵێت زیان به جووتیاران ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23ی ئاب، كاسترۆ مه‌عرووف سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌ی ترێ له ده‌ره‌وه بۆ ناوخۆ ده‌رچووه به‌هۆی پێگه‌شتنی به‌رهه‌می ناوخۆی جووتیاران، به‌ڵام تا ئێسته‌یش ترێی ده‌ره‌وه دێته ناو بازاڕه‌كان و گرفتی زۆری بۆ به‌رهه‌می ناوخۆی جووتیاران دروست كردووه.
زیاتر گوتى، ئێسته له سنووری سلێمانی ترێی ده‌ره‌كی واته هاورده زۆر بووه و له بازاڕدا هه‌یه، ئه‌مه وایكردووه زیان بگه‌یه‌نێت به به‌رهه‌می ناوخۆ و جووتیاران زه‌ره‌رمه‌ندبن له‌وه‌ی كه دوای ههوڵو ماندووبون و خه‌رجی زۆر به‌رهه‌مه‌كه‌یان له بازاڕ كێبڕكێ نه‌كات و پاره نه‌كات.
ڕوونیشى كرده‌وه، هه‌رچه‌نده بڕیاردراوه ترێ هاورده نه‌كرێ به‌ڵام به‌ڕێژه‌ی به‌رچاو دێته ناوه‌وه، له سنووره‌كانه‌وه ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت، به‌ڵام ده‌كرێ به قاچاغ بێت، ئێمه كه ده‌مانه‌وێت پاڵپشتی به‌رهه‌می ناوخۆی خۆمان بكه‌ین ده‌بێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕوبه‌ڕووی هه‌ر كارێك ببینه‌وه كه زیان به به‌رهه‌می ناوخۆ بگات.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی