به‌رپرسێكی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاشكرای كرد، له‌و 13 هه‌زار كه‌مئه‌ندامه‌ی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌كانیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، زیاتر له 800 كه‌مئه‌ندامیان له گه‌رمیانه.
ده‌رون عومه‌ر، به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له كۆی ئه‌و 13 هه‌زار خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان مووچه‌كانیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه 834 كه‌سیان به‌ر گه‌رمیان ده‌كه‌وێت، له‌ماوه‌كانی داهاتوودا ده‌ست به ڕێكاره‌كانی دابه‌شكردنی مووچه‌كانیان ده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یشكرد، پێشتر 1098 كه‌م ئه‌ندامان دابوو به لیژنه‌كان و ڕێژه‌ی ئاماده‌نه‌بوون و ده‌رنه‌چوون له 30% بووه، ئه‌وانه‌ش هه‌ندێكیان له لیژنه ده‌رنه‌چوون و هه‌ندێكیان خۆیان نه‌هاتبوون بۆ پشكنین، یاخود هه‌ندێكیان له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بوون.
پێش جه‌ژنی قوربان بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی مووچه‌ی 13 هه‌زار خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ژنی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی كرد به دوو جه‌ژن.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی