لە گەڕانەوەیان منداڵه‌كه‌یان گیانى له‌ ده‌ست دا

:: PM:09:29:23/08/2019 ‌
کەمێک پێش ئیسته‌ لە نزیک بازگەی ئاسایشی شارەدێی خورماڵ منداڵیکی تەمەن چوار ساڵ  بەناوی (ە. ف. ا) دانیشتووی پاریزگای سلیمانی  ئۆتۆمبیڵێک لێی دا و بەهۆیەوە گیانى له‌ ده‌ست دا.

لەوبارەوە ڕائید بەرزان عوسمان گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە"وشە"ی گوت، "پاش ئەوەی ئەم ئێوارە لە نزیک بازگەی ئاسایشی خورماڵ منداڵێک ئۆتۆمبێل لێی دەدات بەهۆی سەختی برینەکەی گیان لە دەست دا".

گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕوونی کردەوە، "منداڵەکە دانیشتووی گەڕەکی ڕزگاری پارێزگای سلێمانییە لەگەڵ خانەوادەکەی بۆ گەشتوگوزار و سەیران ڕوویان لە ناوچەکە کردبوو بەداخەوە ئەو ڕووداوەی تووشیان بوو".

بەرزان عوسمان هێمایشی بۆ ئەوە کرد، "شۆفێری  ئۆتۆمبێڵەکە بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 24ى هاتوچۆ  بەند کراوە لە بنکەی پۆلیسی خورماڵ". 

خورماڵ/ شه‌فیق بانیشارى



وشە - محەمەد میران