جیاوازی فیكری و ڕوانین له جۆرایه‌تی و چۆنایه‌تی جیهاد كرد، ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی له ڕێكخراوی قاعیده جوودا كرده‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه چی ده‌بێ، كاتێك ده‌بینین داعش به ته‌واوی به‌ره‌و پووكانه‌وه چووه، چاره‌نووسی ڕه‌وتی جیهادی له جیهان به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوا و چی ده‌بێت.
هۆكارێكی سه‌ره‌كی دروستبوونی ئه‌و دابه‌شبوونه له نێوان گرووپه جیهادییه‌كان بۆ جیاوازی ئایدلۆجیا و ڕوانینه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌رچه‌نده له كرۆكدا هه‌موو گرووپه‌كان پشت به‌یه‌ك هزر ده‌به‌ستن، به‌ڵام له شرۆڤه‌ی ئه‌و تێكسته و ڕه‌وتی جیهادیزم، كه له‌لایه‌ن مه‌لا و زانا گه‌وره‌كانی ئیسلام شرۆڤه‌ی جیا جیای بۆ كراوه، هه‌ریه‌كه‌یان كۆمه‌ڵێك ناكۆكی له نێوانیان هه‌یه و ئه‌مه‌یش كۆتایی نایه‌ت و سه‌رده‌كێشێت بۆ داهاتوو و كه‌لێن و كه‌موكوڕی و جیابوونه‌وه‌ی زۆرتری به‌دوادا دێت.
هه‌ردوو گرووپه‌كه داعش و قاعیده به هه‌مان ئامانج و مه‌به‌ست خه‌ڵك چه‌كدار ده‌كه‌ن و به هه‌مان ڕێبازیش مێشكی گه‌نجان ده‌شۆنه‌وه و له ڕیزه‌كانی خۆیان كهسبیان ده‌كه‌ن و برنامه و پلانه‌كانیان پێ ده‌خه‌نه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، ئه‌جێندای مه‌زه‌وی و له نێو مهزهوهكانیش گرووپگه‌لی جیا جیا هه‌موو ئه‌مانه هۆكارن بۆ جیاوازی بیركردنه‌وه و جیاوازی له ده‌رئه‌نجام و یه‌كبوون له بنه‌ڕه‌تدا.
پرسه‌كه لێره‌وه‌یه هه‌تا كه‌ی چه‌كداران و سه‌ركرده مامناوه‌نده‌كان گوێ به‌و ململانێی سه‌ركرده باڵاكانی
جیهادیزم ده‌ده‌ن، كه به‌مشێوه‌یه دابه‌ش بن و ململانێی نێوان قووڵ ببێته‌وه و هه‌ندێجاریش بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی یه‌كتر ده‌ڕوات، له كاتێكدا هه‌موو ئه‌وانه له هه‌نای قاعیده به‌ربوونه‌ته‌وه، كه ئامانجی سه‌ره‌كی جیهاده دژی ڕۆژئاوا، به‌ڵام كاتێك ئه‌و جیابوونه‌وانه به‌دی ده‌كه‌ین و به وردی لێی بكۆڵینه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و سه‌ركرده‌كان زۆر له‌و ڕێبازه زیاتر گرنگی پێدراوه، ئه‌مه‌یش خواستی به‌ره‌ی دژه تیرۆره، چونكه به‌مشێوه‌یه ده‌كرێ گه‌نجان هۆشیار بكرێنه‌وه، كه ئه‌و گرووپانه جیا له گرووپی توندڕۆ و شه‌ڕكه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ركرده‌كان و وڵاتان كه وه‌ك سه‌ربازی سه‌ر مێزی شه‌تڕه‌نج دهجولێنرێن هیچی تر نین.
سه‌ره‌تای ئه‌و دابه‌شبوونه‌ی قاعیده له عێراق ده‌ستی پێكرد، هه‌رچه‌نده ئهبوموسعهبی زه‌رقاوی سه‌رۆكی قاعیده له عێراق به‌یعه‌تی به بن لادن دابوو، به‌ڵام هیچ فه‌رمانێكی ڕێكخراوه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌ده‌كرد، به‌ڵكوو خۆی فه‌رمان و پلان و ئامانجه‌كانی لقی ڕێكخراوه‌كه‌ی له عێراق داده‌ڕشت، كه به ته‌واویش به‌ره‌و جیابوونه‌وه له قاعیده ئاراسته‌ی ده‌كرد، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكرد دوای كوشتنی خۆی، پاشماوه‌كانی قاعیده له سووریا داعش دروست بكه‌ن و به توندی دژی قاعیده بوه‌ستنه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی داعش دروستبوو، پاشماوه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كه كه له سووریا بوونیان هه‌بوو و له پاش ئاڵۆزییه‌كان ڕوویان له‌و وڵاته كردبوو، بۆ دژایه‌تی داعش، به‌ره‌ی نوسڕه له‌لایه‌ن قاعیده پێكهێنرا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و سه‌دانیان له‌یه‌كتر كوشت و ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، دواتر گوورپهكانی "حراس ا‌لدین، الاوصیاء ا‌لدین" له سووریا دروستبوون، كه هه‌ردوو گرووپه‌كه سه‌ر به ڕێكخراوی قاعیده‌ن.
هاوكات سه‌ركرده‌كانی "حراس ا‌لدین" زۆربه‌یان له جیهادییه ئوردنییه‌كان پێكهاتوون و پێشتر كه‌سی نزیكی ئه‌بو موسعه‌بی زه‌رقاوی بوون، دواتر له پلانه‌كه‌ی ئه‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و نه‌ڕۆیشتنه ڕیزی داعش و دواجاریش قاعیده گرووپێكی تری جیهادی بۆ دروستكردن به‌ناوی پاسه‌وانانی ئاین، به‌ڵام ئه‌و گرووپه هێنده‌یش ناكۆكیان له‌گه‌ڵ داعش نه‌بوو، به‌ڵكوو چه‌كدارانی هه‌ردوولا به ئازادی له ناوچه‌كانی یه‌كتر ده‌سووڕانه‌وه و پێوه‌ندی تۆكمه‌یان هه‌بوو.
ئێسته كه داعش ڕووه و له‌ناوچوونه و ته‌نیا پاشماوه‌كانی له ناوچه دووره ده‌سته‌كان ماونه‌ته‌وه، جارێكی تر پێگه‌ی قاعیده ڕووی له‌به‌رزبوونه‌وه كردووه و جیهادییه‌كان بۆ نێو ئه‌و گرووپه ده‌ڕۆن، چونكه ئه‌زموونی داعش كه له ماوه‌یه‌كی كه‌م شكستی خوارد به هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ناوده‌به‌ن، بۆیه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ خۆیان وه‌ك نموونه‌یه‌كی ئاینی میانڕه‌و پێشان بده‌ن له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان، بۆ ئه‌مه‌یش ڕه‌زامه‌ندیان ده‌ربڕی تا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له قه‌ته‌ڕ ده‌ست به زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی چڕ و دانوستاندن بكه‌ن، تا بتوانن بچنه ناو پرۆسه‌ی سیاسی له ئه‌فغانستان، هه‌رچۆنێك بێ، جیهادییه‌كان بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ڕێن، به‌شێكن له ئیسلامی سیاسی، ئه‌زموونی داعش‌یش بۆی ڕوونكردوونه‌ته‌وه كه ناتوانن ئه‌و خه‌ونه‌ی هه‌یانه جێبه‌جێی بكه‌ن، بۆیه ده‌یانه‌وێ بچنه‌وه ناو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فغانستان و له‌وێ پێگه‌ی خۆیان وه‌رگرن و له په‌ڕاگه‌نده‌یی و له نێو چیا و چۆلهوانییهكان نه‌ژین.
گرووپه جیهادییه سوننه‌كان له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه قاعیده، ئێسته ده‌یانه‌وێ ئه‌زموونی حزبوڵای لبنانی دووباره بكه‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده حزبوڵای لبنانی شیعه‌ن و نزیكن له ئێرانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێ ئه‌زموونه‌كه دووباره بكه‌نه‌وه و حزبی ئاینی و تاڕاده‌یه‌ك توندڕۆ دروست بكه‌ن، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش له پرۆسه‌ی سیاسی به‌شدار بن، تا دواجار له ڕێی سندووقی ده‌نگدانه‌وه ببن به زۆرینه‌ی په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ده‌ست، یان ده‌سه‌ڵاتێكی كارتۆنی له وڵاته‌كه دابنێن بۆ ڕازیكردنی ڕۆژئاوا و له بنه‌ڕه‌تیش دا خۆیان ده‌سه‌ڵاتداری ڕاسته‌قینه بن.