یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ناوی قوتابخانه‌یه‌كی شاری سلێمانی، له ناوی شاعیرێكی گه‌وره‌ی كورده‌وه بۆ ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی حزبه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت، كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته به‌هۆی ڕووداوی ئۆتۆمبێله‌وه گیانی له ده‌ست دا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كراونه‌ته‌وه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان فه‌رمانی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كردووه به گۆڕینی ناوی قوتابخانه‌ی حه‌مدی شاعیر، بۆ قوتابخانه‌ی وه‌سفییه به‌نی وه‌یس.
گۆڕینی ناوی ئه‌و قوتابخانه‌یه بۆ ناوی ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له كاتێكدایه ئێسته به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌سه‌ر پشكی گۆڕانه‌وه و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له بایه‌خی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر نازانێ، یان ئه‌مه‌شیان سازشێكی تره بۆ به‌رپرسانی یه‌كێتی كردوویانه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، زیاتر له 30 ساڵه ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ی شاری سلێمانی ناوی حه‌مدییه كه یه‌كێكه له شاعیره گه‌وره و ناسراوه‌كانی كورد، به‌ڵام ئێسته به بڕیارێكی حزبی و بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ بۆچوونی قوتابخانه‌كه و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ناوه‌كه‌ی له قوتابخانه‌ی حه‌مدییه‌وه بۆ قوتابخانه‌ی وه‌سفییه به‌نی وه‌یس گۆڕاوه.
وه‌سفییه به‌نی وه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه و له ماوه‌ی ڕابردوو به ڕووداوی هاتوچۆ كۆچی دوایی كرد و دواتریش وه‌ك شه‌هیدی سه‌ركرده تابلۆی له شه‌قامه‌كان هه‌ڵواسرا.
حه‌مدی ناوی ته‌واوی "ئه‌حمه‌د به‌گی كوڕی فه‌تاح به‌گی حاجی ئیبراهیم به‌گی مه‌حموود به‌گی ساحێبقڕان"ه، له ساڵی 1876 له سلێمانی له دایك بووه و له ساڵی 1936یش كۆچی دوایی كردووه و له گردی سه‌یوانی شاری سلێمانی نێژراوه.