گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئابووری ئه‌ڵمانیا دووپاتی كرده‌وه، كه ئابووری وڵاته‌كه‌یان هیچ كات ڕوو له پاشه‌كشه و هه‌ره‌س نییه، به‌ڵكوو جێگیره و ڕوو له پێشكه‌وتنه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ، كه ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه، كه به‌هۆی جه‌نگی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا و چین، ئابووری زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا له چاره‌كی دووه‌می ئه‌مساڵ به ڕێژه‌ی 0.1% ڕوو له كه‌مبوونه‌وه ده‌كات.
ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابووری پێشبینی ئه‌وه‌یان كردبوو، كه له دوو چاره‌كی كۆتایی ئه‌مساڵ ئابووری وڵاتانی ئه‌وروپا زیاتر ڕوو له پاشه‌كشه ده‌كات و بۆ دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام گوته‌بێژێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی ئابووری ئه‌ڵمانیا دووپاتی كرده‌وه، كه ئابووری به‌رلین ڕووی له پاشه‌كشه نییه و به‌ڵكوو گره‌نتی ته‌واومان هه‌یه، كه ڕووبه‌ڕووی هه‌موو دۆخێكی ئابووری ده‌بینه‌وه و ڕێ له‌وه ده‌گرین كه دۆخی ئابووری وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی وه‌زاره‌تی ئابووری
ئه‌ڵمانیا دوو ڕۆژ دوای ئه‌وه دێ، كه بانكی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیایش دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه هیچ پێویست به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی خۆپارێزی و ده‌ستپێوه‌گرتن ناكات و ئابووری ئه‌ڵمانیا بێ كێشه و به‌رده‌وام ڕوو له پێشكه‌وتن ده‌بێ له چاره‌كی سێیه‌م و چواره‌می ئه‌مساڵیش.
ئۆلف شۆلتس وه‌زیری دارایی ئه‌ڵمانیا پێشتر دووپاتی كرده‌وه، كه ڕێوشوێنی گونجاومان بۆ هه‌ر دۆخێكی له‌ناكاو هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ داته‌پینی ئابووری وڵاته‌كه‌مان بگرین و ئێسته‌یش هیچ پێویست به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێن و خۆپارێزی ناكات، چونكه ئابووری ئه‌ڵمانیا له دۆخێكی ئاساییدایه و ڕوو له پێشڤه‌چوونه.