به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌نێو سه‌نته‌ری شاری دهۆك
چوار ئۆتۆمبێل پێکیان دادا و به‌مه‌ش له‌ماوه‌ی كه‌متر له 24 سه‌عات له سنووری
پارێزگای دهۆك 13 کەس بوونەتە قوربانی رووداوی هاتوچۆ.
ئەمڕۆ شەموو 24ی ئاب، ئازاد ته‌ها به‌رپرسی
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند،
له‌ماوه‌ی كه‌متر له 24 سه‌عاتی رابردوو
له سنووری پارێزگای دهۆك حه‌وت رووداوی هاتوچۆ روویداوه، له‌وانه به‌ره به‌یانی
ئه‌مرۆ له‌نێو سه‌نته‌ری شاری دهۆك چوار ئۆتۆمبێل پێکیان دادا و زیانی زۆری به‌دوای
خۆیدا هێنا.
زیاتر روونی دەکاتەوە، له ئه‌نجامی ئه‌و
رووداوانه 13 كه‌س برینداربوون، برینی به‌شێك له‌و بریندارانه سه‌خته و له‌ژێر چاودێری
پزیشكن.
"پولیسی هاتوچۆ ده‌ستی كردووه به لێكۆڵینه‌وه
له‌و رووداوانه، شوێنی رووداوه‌كان و هوكارهكان جیاوازن، به‌ڵام به‌شێك له هۆكاره‌كان
ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ پابه‌ند نه‌بوونی شۆفێران به رێنماییه‌كانی هاتوچۆ" ئازاد
تەها وای گوت.
ئه‌مساڵ له سنووری پارێزگای دهۆك نێزیكه‌ی 500
رووداوی جوراوجۆر روویانداوه و بەهۆیانەوە نێزیكه‌ی 600 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه
و برینداربوون.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری