جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له په‌رله‌مانی
كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، پرۆژه‌یاسایه‌كی زۆر له لیژنه‌ی كشتوكاڵ گه‌ڵاڵه كراوه
و ئه‌م هه‌فته‌یه كۆده‌بینه‌وه و پرۆژه‌یه‌ك پێشكه‌شكی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 24ی ئاب، شوان كه‌ریم جێگری سه‌رۆكی
لیژنه‌ی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی
راگه‌یاند، لیژنه‌ی كشتوكاڵ زۆرترین پرۆژه‌یاسای ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوای
ته‌واوبوونی پشووی په‌رله‌مان و ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی
په‌رله‌مان بكرێت.
زیاتر روونی دەکاتەوە، هه‌ر ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی
كشتوكاڵ پرۆژه‌یه‌كی ئاماده كردووه، به‌ڵام ناكرێ ئه‌وهه‌موو پرۆژه‌یه ره‌وانه‌ی
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكرێت، هه‌موان پێكه‌وه رێكده‌كه‌وین له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی
گرنگ و گه‌ڵاڵه‌ی ده‌كه‌ین و دواتر ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ین.
"ئه‌م هه‌فته‌یه
كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له په‌رله‌مان بەڕێوە دەچێت، له‌وێ پرۆژه‌ی سه‌رجه‌م
ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ین و دواتر پرۆژه‌یه‌كی پوخت ئاماده ده‌كه‌ین"
شوان کەریم وای گوت.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی
ئاو له په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتی دەکاتەوە، دوای ئامادەبوونی پڕۆژەیاسایەکی یەکانگیر،
پڕۆژەکە رادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەین.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی