هەولێر و بەغدا ڕێككەوتنیان ڕاگەیاند

:: AM:11:54:24/08/2019 ‌
هەولێر و بەغدا ڕێككەوتنیان ڕاگەیاند لەسەر چۆنیەتی پێكهێنانی شاندەكانی عێراق بۆ دەرەوە و لەگەڵ سەرجەم شاندە فەرمییەكان نوێنەری هەرێمی كوردستانیش دەبێت ئامادە بێت.

ئەمڕۆ شەموو 24ـی ئاب، بەپێی راگەیاندراوێكی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، لەكاتی ئەنجامدانی كۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، رێككەوتنێك كراوە لەبارەی بەشدار پێكردنی نوێنەری كورد لە كۆنفرانسە نێودەوڵەتییەكان. 

ڕوون كراوەتەوە، لەمەودوا شاندی حكوومەتی عێراقی لەهەر كۆنفرانسێك بەشدار بێت، نوێنەرێكی كورد بەناوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشدار دەبێت و دەتوانێ رای خۆی لەسەر دۆخی هەرێمی كوردستان لەو كۆنفرانسانە بخاتەڕوو.

هەرێمی كوردستان و عێراق لە یەكگەیشتن لە نێوانیاندا هەیە و ڕۆژانە كۆبوونەوەی هاوبەش و لیژنەی هونەری و سەربازی ئاڵوگۆڕی ڕێككەوتن لەسەر چەندان بابەت دەكەن بۆ ئەوەی ڕاپۆرت بۆ سەرۆك وەزیرانی هەردوولا بەرز بكرێتـەوە و بڕیاری كۆتایی لەسەر بدرێت.



وشە - رامیار جەواد