ئه‌ژنۆ گه‌وره‌ترین جومگه‌یه له له‌شدا و زۆركات تووشى بریندار بوون و زیان ده‌بێته‌وه، زیاتر ئه‌م ئازاره له وه‌رزشواناندا دروست ده‌بێت زۆر كارى رۆژانه هه‌یه كه زیان به ئه‌ژنۆكان ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م ئازاره زۆر كات ناوچه‌ى جومگه‌ى ئه‌ژنۆ یان به‌شى دواوه ده‌گرێته‌وه و ده‌بێته رێگر بۆ رۆیشتن و جووڵه‌ى پێیه‌كان.
ئه‌مانه چه‌ند هۆكارێكن كه ده‌بنه هۆى دروستبوونى ئازار له ئه‌ژنۆ و به‌شى دواوه‌ى ئه‌ژنۆ، بۆیه پێویسته به خێرایى بیر له چاره‌سه‌ركردنى بكرێته‌وه:
یه‌كه‌م: بازدان، بازدان به‌شێوه‌یه‌كى له‌ناكاو ده‌بێته هۆكارێك بۆ دروستبوونى ئازار له ئه‌ژنۆدا. یان گۆڕینى ئاراسته به‌شێوه‌یه‌كى خێرا له‌كاتى رۆیشتندا. به‌پێى شاره‌زایانى ته‌ندروستى به‌هۆى ئه‌و شله‌وه روو ده‌دات كه له نێوان ئێسكى ئه‌ژنۆدا هه‌یه كار له ده‌ماره‌كان ده‌كات و ده‌بێته هۆى ئازار له به‌شى خواره‌وه‌ى كڵاوه‌ى ئه‌ژنۆ و گواستنه‌وه‌ى بۆ به‌شه‌كانى تر.
دووه‌م: هه‌بوونى كیس، دروستبوونى كیس له به‌شى دواوه‌ى ئه‌ژنۆ و ئاوسانى هۆكارێكه بۆ دروستبوونى ئازار، ئه‌م كیسه‌یه پڕ ده‌بێت له ئاو پێی ده‌گوترێت سینۆڤیال كه به كیسه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى چه‌ورى و ئاو داده‌نرێت و ده‌بێته هۆى هه‌وكردنى جومگه‌ى ئه‌ژنۆ و كۆبوونه‌وه‌ى بڕێكى زۆر ئاو له نێوان جومگه‌كاندا، له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ئه‌م كیسه ده‌ته‌قێنرێت یان له رێى ده‌رزییه‌وه ئاوه‌كه‌ى ده‌رده‌هێنرێت وه‌ك چاره‌سه‌رێكى كاتى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازار.
سێیه‌م: هه‌وكردنى جومگه، 100 جۆرى جیاوازى هه‌وكردن هه‌یه، باوترین جۆرى هه‌وكردن ئه‌و هه‌وكردنه‌یه كه تووشى جومگه‌ى ئه‌ژنۆ ده‌بێت. كاتێك ئه‌م هه‌وكردنه روو ده‌دات له به‌شه جۆراوجۆره‌كانى ئه‌ژنۆدا ئازار دروست ده‌بێت و به‌شى دواوه‌ى ئه‌ژنۆ ده‌ست به ئاوسان ده‌كات. هه‌وكردنى رۆماتیزمى به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌ژنۆ ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها نه‌خۆشى به‌رگرى دژ به‌خۆ كه‌به نه‌خۆشى گورگه ناسراوه ده‌بێته هۆى ئازار له دواوه‌ى ئه‌ژنۆ.
چواره‌م: مه‌ینى خوێن و خوێنهێنه‌رى قووڵ، نه‌خۆشى مه‌ینى خوێن كه تووشى خوێنبه‌ره قووڵه‌كانى قاچ ده‌بێت به‌هه‌مانشێوه ئازار له ئه‌ژنۆكاندا دروست ده‌كات و ره‌نگه بگوازرێته‌وه بۆ به‌شه‌كانى تر‌ى له‌ش وه‌ك سییه‌كان.
پێنجه‌م: ئازارى قاچ، بێگومان ئازارى قاچ له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى تر ده‌گۆڕێت، زۆركات ئه‌م ئازاره بۆ ماسولكه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه یان بۆ جومگه‌ى ئه‌ژنۆ یان گرژبوونى ماسولكه‌كان، ده‌بێته هۆى دروستبوونى ئازار و ناڕه‌حه‌تى له قاچه‌كاندا. باوترین ئه‌و هۆكارانه‌ى ده‌بێته هۆى دروستبوونى ئازار له قاچه‌كاندا بۆ وشكبوونه‌وه و فشار ده‌گه‌ڕێته‌وه یان به‌هۆى هه‌وكردنه‌وه دروست ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ژه‌هر و نه‌خۆشى جگه‌ر هۆكارن بۆ دروستبوونى ئازار له ئه‌ژنۆدا.