زۆر له ئێمه به‌ده‌ست زیادبوونى كێشه‌وه ده‌ناڵێنین، قه‌ڵه‌وى هۆیه‌كى مه‌ترسیداره و چه‌ندان زیان به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆى چه‌ندان نه‌خۆشیى وه‌ك شه‌كره‌ى جۆرى دووه‌مى و نه‌خۆشى دڵ، بۆیه پێویسته به‌شێوه‌یه‌كى خێراتر چه‌ورى و كێشى زیاد كه‌م بكرێته‌وه له له‌شدا، ئه‌و چه‌ورییه‌ى له چوارده‌ورى سك دروست ده‌بێت، كاتێكى زیاترى ده‌وێت بۆ توانه‌وه له‌گه‌ڵ راهێنانى قورس و رێجیم، زۆر رێ هه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى چه‌وریى ورگ.
ئه‌و
رێیانه‌ى كه چه‌وریى گه‌ده و ورگ كه‌م ده‌كه‌نه‌وه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: راهێنانى دڵ و بۆڕییه‌كانى خوێن، وه‌رزشى دڵ و ئایرۆبیك رێیه‌كى باشه بۆ سووتاندنى چه‌ورى هه‌روه‌ها ته‌ندروستى له‌ش به تێكڕایى باشتر ده‌كات. هه‌روه‌ها به‌پێى ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى كه ئه‌نجام دراون، كاریگه‌رییه‌كى باشى هه‌یه بۆ به‌هێزكردنى مێشك و چه‌ورى ناوچه‌ى كه‌مه‌ر كه‌م ده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ى 30 بۆ 40 خوله‌ك وه‌رزش بكرێت چه‌ورى له‌ش به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى كه‌م ده‌بێته‌وه.
دووه‌م: ریشاڵى زیاتر بخۆ به‌تایبه‌تى ریشاڵى تواوه، ریشاڵى تواوه واده‌كات بڕێكى زیاتر ئاو بمژرێت و پێكهاته‌ى خۆراكى ئاسانتر به كۆئه‌ندامى هه‌رسدا تێده‌په‌ڕێت. واده‌كات گه‌ده هه‌ستى تێربوونى هه‌بێت و كه‌متر نان بخورێت. ریشاڵى تواوه بڕێكى باش كالۆرى كه‌م ده‌كاته‌وه واده‌كات خۆراكى زیاتر بمژرێت. ریشاڵى تواوه‌ى به‌هێز چه‌ورى له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه و به‌تایبه‌تى چه‌ورى كه‌مه‌ر و رێ له چه‌ندان نه‌خۆشى ده‌گرێت ریشاڵى تواوه وه‌ك تۆوى كه‌تان و شۆفان و پاقله‌مه‌نى و ئا‌ڤۆگادۆ و تووتڕك .
سێیه‌م: خواردنى كاربۆهیدرات كه‌م بكه‌ره‌وه، كاربۆهیدرات سه‌رچاوه‌یه‌كى باشه بۆ وزه‌ى له‌ش، به‌ڵام ته‌ندروست نییه بۆ له‌ش. له‌ش كاربۆهیدرات ده‌گۆڕێت بۆ گلۆكۆز به‌تایبه‌تى له شه‌عرییه و نانى سپی‌دا. كاتێك كه‌سێك گلۆكۆزى زۆر بێت ئه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ چه‌ورى له له‌شدا. بۆ ئه‌وه‌ى له‌ش كاربۆهیدراتى پێویستى ده‌ست بكه‌وێت ئه‌وه پێویسته ته‌نیا دانه‌وێڵه بخورێت.
چواره‌م: وه‌رزشى به‌رگرى ئه‌نجام بده، وه‌رزشى به‌رگرى ده‌توانێت كالۆرى له‌ش كه‌م بكاته‌وه و بارسته‌ى ماسولكه دروست بكات و بارسته‌ى ماسولكه یارمه‌تى له‌ش ده‌دات كه بڕێكى زۆر كالۆرى بسووتێنێت له كاتى حه‌سانه‌وه‌دا. چه‌ند جۆرێكى باوى راهێنانى به‌رگرى هه‌یه كه كێشه له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه وه‌ك سكوات. ده‌توانرێت راهێنانى به‌رگرى له‌گه‌ڵ وه‌رزشه‌كانى دڵ ئه‌نجام بدرێت ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو وه‌رزشه به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وه خێراتر چه‌ورى له‌ش ده‌سوتێنرێت.
پێنجه‌م: خواردنه‌وه‌ى پرۆتینى بخۆ، خواردنه‌وه‌ى پرۆتین رێیه‌كى ئاسانه بۆ زیادكردنى پرۆتین له له‌شدا. بوونى پرۆتین له له‌شدا ده‌توانێت میتابۆلیزم خێرا بكات و ئاره‌زووى خواردن كه‌م ده‌كاته‌وه و یارمه‌تى توانه‌وه‌ى چه‌ورى ده‌دات، كێشى له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه به‌تایبه‌تى ئه‌و چه‌ورییانه‌ى كه له ناوچه‌ى كه‌مه‌ردا هه‌ن.