گیرانى خوێنبه‌ره‌كان هۆكارێكه بۆ مه‌ترسییه‌كانى په‌ستانى خوێن و كۆڵیسترڵى خراپ كه‌م ده‌كاته‌وه . خوێنه‌به‌ره‌كان به‌رپرسن له گه‌یاندنى ئۆكسجین له دڵه‌وه و یارمه‌تى به‌هێزبوونى له‌ش ده‌ده‌ن و رێگ له شه‌كه‌تى ده‌گرن ماده‌ى لاستیكى له خوێنبه‌ره‌كاندا زیاد ده‌كات.
كاتێك خوێنبه‌ره‌كان تووشى گیران ده‌بن دڵ تووشى چه‌ندان گرفت ده‌بنه‌وه و به‌یه‌كێك له هۆكاره باوه‌كانى مردن داده‌نرێت له دنیادا. زۆر رێ هه‌یه پاككردنه‌وه‌ى خوێنبه‌ره‌كان به‌ڵام باشتر وایه له رێى خۆراكه‌وه خوێنبه‌ره‌كان پاك بكرێته‌وه ئه‌مانه هه‌ندێكن له‌و خۆراكانه‌ى خوێنبه‌ره‌كان پاك ده‌كه‌نه‌وه.
یه‌كه‌م: چه‌ورى ماسى، تێگه‌شتنێكى هه‌ڵه هه‌یه كه ده‌ڵێت چه‌ورى باش نییه بۆ له‌ش، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی وانیه یه‌كێكه له خۆراكه باشه‌كان بۆ له‌ش و باشه بۆ ته‌ندروستى دڵ چونكه بڕێكى باش ئۆمێگا 3 تێدایه كه گرنگن بۆ نه‌خۆشییه‌كانى دڵ.
دووه‌م: زه‌نجه‌فیل، یه‌كێكى تره له‌و خۆراكانه‌ى كه خوێنبه‌ره‌كان پاك ده‌كاته‌وه و تایبه‌تمه‌ندى دژه هه‌وكردنى تێدایه و ئاستى كۆڵیسترۆڵ كه‌م ده‌كاته‌وه و ترایگلیسراید له له‌شدا رێك ده‌خات. ده‌توانرێت زه‌نجه‌فیل به‌شێوه‌ى چا بخورێت یان ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌كان بخورێت و بكرێت به شه‌ربه‌ت.
سێیه‌م: قاوه، قاوه یه‌كێكه له‌و خواردنه‌وانه‌ى كه‌به شێوه‌یه‌كى گشتى له به‌یانیاندا ده‌خورێت و كاریگه‌رییه‌كى باشى هه‌یه له‌سه‌ر خوێنبه‌ره‌كان و رێ له گیرانى خوێنبه‌ره‌كان ده‌گرێت، یان ده‌توانرێت له‌برى قاوه چارى سه‌وز به‌كار بهێنرێت كه هه‌مان كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر خوێنبه‌ره‌كان و ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه‌ئۆكسید.
چواره‌م: دارچین، دارچین خۆراكێكی تره له‌و خۆراكانه‌ى كه مه‌ترسى ره‌قبوونى خوێنبه‌ره‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه و رێ له نه‌خۆشیى دڵ ده‌گرێت. نه‌ك ته‌نیا باشه بۆ پاككردنه‌وه‌ى خوێنبه‌ره‌كان، به‌ڵكو چه‌ورى ترایگلیسراید كه‌م ده‌كاته‌وه گلۆكۆز رێكده‌خات و هه‌روه‌ها ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ شه‌ربه‌ت یان قاوه تێكه‌ڵ بكرێت.
پێنجه‌م: زه‌رده‌چه‌وه، ئه‌م به‌هاراته چه‌ندان سوود به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، تایبه‌تمه‌ندى دژه هه‌وكردنى تێدایه و زیانه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه ده‌توانریت له دروستكردنى خواردندا به‌كار بهێنرێت یان ده‌توانرێت به‌شێوه‌ى چا بخورێته‌وه.