حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌كارى بۆ نووسینه‌وه‌ى بودجه‌ى ئه‌مساڵ ده‌كات و ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى و ئابوورى له په‌رله‌مانى كوردستانیش ده‌ڵێت، حكوومه‌ت سه‌رقاڵى ئاماده‌كارییه بۆ ڕه‌شنووسى بودجه‌ى ئه‌مساڵ.
له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى ڕابردوو هه‌رێمى كوردستان هیچ پڕۆژه بودجه‌یه‌كى نه‌بووه ئه‌وه‌یش به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایى و دیار نه‌بوونى داهاتى ته‌واوى كوردستان و ڕێكنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 24ى ئاب، لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى و ئابوورى له په‌رله‌مانى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌مساڵ پڕۆژه‌ى بودجه ئاماده ده‌كرێ و دواتر له په‌رله‌مان په‌سه‌ند ده‌كرێ.
ڕوونی كرده‌وه كه لیژنه‌یه‌ك كار له‌سه‌ر نووسینه‌وه‌كه ده‌كات و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پڕۆژه‌كه ئاماده بكرێ.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه له چه‌ند ڕۆژى داهاتوو له‌كاتى بانگێَشتى ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایی بۆ په‌رله‌مانى كوردستان پرسیارى له‌باره‌ى هه‌نگاوه‌كانى نووسینه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى بودجه ئاراسته ده‌كرێ.
دواى پێكهێنانى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاراسته‌كان به‌جۆرێكن ئاستى شه‌فافیه‌تی دارایى به‌رز بكرێته‌وه و وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌میش حكوومه‌ت بودجه‌ى ساڵى دارایى ئاماده ده‌كات.