ڤیڤۆ نوێترین مۆبایلی بڵاو كرده‌وه كه جوانترین شێوه‌ی كه‌ڤه‌ری تێدا به‌كارهێناوه، جگه له‌وه‌یش سێ كامێرای بۆ داناوه كه جوانترین وێنه ده‌گرن و هه‌ر یه‌كه‌یان خاوه‌ن لێنزێكی تایبه‌تی خۆیانن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سیسته‌می نوێی ئینته‌رنێتی 5Gی تێدابه‌كارهێناوه.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین مۆبایلی ڤیڤۆ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ڤیڤۆ له نوێترین به‌رهه‌میدا مۆبایلێكی خسته بازاڕه‌وه له جۆری "Vivo iQoo Pro 5G Edition" كه ئه‌م مۆبایله تایبه‌ت دروست كراوه و تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌شی تێدابه‌كارهێنراوه له‌گه‌ڵ نوێترین سیسته‌می ئینته‌رنێتی 5G.
ئه‌مه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی گه‌وره كه قه‌باره‌كه‌ی 6.41 ئینجه له‌گه‌ڵ ڕوونی شاشه‌ی 1080 به 2340 پیكسڵ، هه‌روه‌ها ڕامی هه‌شت گێگابایت و میمۆری ناوه‌كیشی 128 گێگابایتی بۆ دانراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه سێ كامێرای بۆ دانراوه و كامێرایه‌كیشی 48 مێگاپێكسڵه، ڤیڤۆ ئه‌وه‌یشی گوتوه كه مۆبایله‌كه‌ی له‌ڕووی جوانی و هێزه‌وه ڕكابه‌ره بۆ هواوی، گالاكسی و ئایفۆنیش.
ڤیڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه به‌هێزه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵی 2009 له‌سه‌ر ده‌ستی "شین وی" چینی دامه‌زراوه كه ئێسته كۆمپانیاكه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و به‌هێزه ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه.