كۆمپانیای هۆندای ژاپۆی بۆ كۆتاییه‌كانی مانگی ئاب، یه‌كێك له به‌هێزترین و جوانترین جۆری ئۆتۆمبێله‌كانی نمایش كرد كه خاوه‌نی بۆدییه‌كی به‌هێز و گه‌وره‌یه له‌گه‌ڵ دیزاینێك كه پێشتر به‌كار نه‌هاتووه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
caricos" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین ئۆتۆمبێلی هۆندای ژاپۆنی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای هۆندا له یه‌كێك له پێشانگاكانی ژاپۆن نوێترین ئۆتۆمبێلی نمایش كرد به‌ناوی "سیڤیس ئێس ئای" ه‌وه كه زۆر به‌شێوازێكی جوان و بۆدییه‌كی گه‌وره دروستی كردووه و ئه‌مرۆ نمایشی كردووه.
كۆمپانیاكه زیاتر له‌باره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه گوتی، هۆندا سیڤیسی مۆدێل 2020 زۆر به‌شێوازێكی ناوازه دروست كراوه، چونكه هه‌م بۆدییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دروست كراوه هه‌میش سیسته‌مێكی سه‌لامه‌تی زۆریشی بۆ دانراوه، ئه‌وه‌یش گوتراوه كه له‌ڕووی هێزیشه‌وه بزوێنه‌ره‌كه‌ی 2.0 لیتری بۆ دانراوه و هێزی تایبه‌تیشی 197 ئه‌سپه، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 15 هه‌زار و 830 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
هۆندا كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنی و فره‌نه‌ته‌وه‌یه كه تایبه‌ته به دروستكردنی "ئۆتۆمبێل و مۆتۆرسكیل" ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1948 له‌لایه‌ن "سۆییچیرۆ ھۆندا" له ژاپۆن دامه‌زراوه و ئێسته‌یش یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین و باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و مۆتۆرسكیل كه ساڵانه داهاتی خه‌یاڵی هه‌یه.