پاتریارێكى سریانه كاسۆلیكیییه‌كانى دنیا گه‌یشته هه‌ولێر
له‌ڕێى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر به ئاماده‌بوونى وه‌زیرانى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى و وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندن پێشوازى له پاتریاریكى سریانه كاسۆلیكیییه‌كانى دنیا كرا.
به‌پێى ئه‌و زانیارییه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ئه‌مڕۆ شه‌موو 24ى ئاب، بڕیاره سه‌عات شه‌شى ئێواره بۆ یه‌كه‌م جار گه‌وره‌ترین كه‌نسیه‌ى یان ئه‌بره‌شییه‌كى نوێ بۆ سریانه كاسۆلیكیییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له شارى هه‌ولێر به‌ناوى "حدیاب هه‌ولێر" بكرێته‌وه.
پشتوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى به ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگه‌یاند، هۆكارى دامه‌زراندنى ئه‌م كلێسایه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كریستیانه‌كانى كوردستان، كوردستان به هیڵانه‌یه‌كى ئارامى بۆ خۆیان ده‌بین ئه‌وان و ته‌واوى ئاین و مه‌زهه‌به‌كانى تریش مافه‌كانیان پارێزراوه.
مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى كه‌نسیه‌ى یان ئه‌بره‌شییه‌كى نوێ بۆ سریانه كاسۆلیكیییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى ئیدارى و ته‌ناهى و نوێنه‌رى وڵاتان و به‌رپرسانى حكوومى و حزبى به‌ڕێوه ده‌چێت.
کڵێسا‌ی كاسۆلیكیییه‌كانى لەدوای تایفەی (موسوڵمانی سوونی)، گەورەترین تایفەی مەسیحییەتە، باوەڕداران و دامەزراوە و بیروباوەڕەکانی کڵێساى كاسۆلیكیییه‌كان دەگرێتەوە، ناوەندەکەی دەکەوێتە شاری ڤاتیکان، بارەگای پاپای كاسۆلیكی، شوێنکەوتووەکانی لە زۆربەی وڵاتەکانی جیهاندا هەن بە تایبەت لە باشووری ئەورووپا و ئەمه‌ریکای لاتینی و هه‌رێمى كوردستانیش.
وشە -
محەمەد میران