له سلێمانی ماتۆڕسكێل ته‌نگ به هاووڵاتییان هه‌ڵده‌چنن و شه‌وانه بێزاریان ده‌كه‌ن، به‌رپرسانی هاتوچۆ و پۆلیسی سلێمانیش زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه ده‌ده‌ن.
ئاسۆ عه‌لی هاووڵاتییه‌كى دانیشتووی شاری سلێمانییه به "وشه"ی راگه‌یاند، چه‌ند شه‌وێك كه له شوێنی كاره‌كه‌م ده‌گه‌ڕامه‌وه چه‌ند كه‌سێك به ماتۆڕسكێله‌وه به ده‌ورما ده‌هاتن و ده‌چوون و ده‌یانویست پاره‌م لێبسه‌نن. ئه‌و هاووڵاتییه گوتی، ئه‌و دیارده‌یه هه‌ر تووشی من نه‌بووه، به‌ڵكو تووشی چه‌ندان كه‌سی تریش بوون.
لای خۆیه‌وه سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، به هاوكاری هاتوچۆی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكمان ده‌ست پێ كردووه بۆ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی ئه‌و ماتۆڕسكێلانه كه كاری نا ئاسایی پێده‌كه‌ن و خاوه‌نه‌كانیان مۆڵه‌تیان نییه.
هاوكات كاروان حه‌مه سدیق گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان بۆ ده‌سته‌سه‌رداگرتنی ئه‌و ماتۆڕسكیلانه به‌رده‌وامه كه تابلۆیان نییه‌و خاوه‌نه‌كانیان مۆڵه‌تی لێخوڕینیان نییه.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا